
شاری بەغدا
ئاڤا نیوز
بەپێی ئامارەکانی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، شەوی ڕابردوو 564 كەس بە ڕووداوی جۆراوجۆر لە شارەکانی عێراق برینداربوون، لەو ژمارەیە 143 كەسیان بەهۆی یارییە ئاگرینەكانەوە برینداربوون و گەیێنراونەتە نەخۆشخانەكان.
وێنە گەورەكە: هاوشێوەی وڵاتانی جیهان، شەوی ڕابردوو لە بەغدا و شارەكانی دیکەی عێراق ئاهەنگی پێشوازی لە ساڵی نوێ بەڕێوەچوو و لە گۆڕەپان و شوێنە گشتییەكان هەزاران كەس بەشدارییان کرد.
لێدوانی فەرمی: سەیف بەدر، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند، زۆرینەی ئەوانەی بەیاری ئاگرین برینداربوون بەشێك لە جەستەیان سووتاوە یاخود ڕووخساریان برینداربووە، بەشێك لە بریندارەکانی دیکەش بەهۆی تەقەی هەڕەمەکی زامداربوون، بەڵام هیچ حاڵەتێكی گیانلەدەستدان تۆمارنەكراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەگووتەی وتەبێژەکەی وەزارەتی تەندروستی، بەشێك لە بریندارەكان، برینەكانیان سەختە و لە نەخۆشخانەكانی فریاكەوتن خراونەتە ژێر چاودێری چڕەوە، داتا و ئاماری بریندارەکانیش بەم جۆرەن.
143 حاڵەتی برینداربوون بە یاری ئاگرین
40 حاڵەتی برینداربوون بە تەقەی هەڕەمەکی
203 حاڵەتی برینداربوون بە ڕووداوی هاتووچۆ
178 حاڵەتی برینداربوون بە ڕووداوی دیکەی جیاجیا
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 33 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






