هەوڵی دۆزینەوەی شوێنی ئەو کارگانە دەدرێت کە بە نایاسایی ڕۆنی ئۆتۆمبێل دروست دەكەن
- کوردستان
- 1 کانوونی دووەم

ڕۆنی ئۆتۆمبێل
ئاڤا نیوز
لە هەرێمی كوردستان بەدواداچوون دەكرێت بۆ دۆزینەوەی سەرجەم ئەو شوێن و كارگانەی كە بە نهێنی و نایاسایی ڕۆنی ئۆتۆمبێل دروست دەكەن و بە ڕۆنی براندی بەرز بە خەڵكی دەفرۆشنەوە.
وێنە گەورەكە: دوای بڵاوبوونەوەی گرتە ڤیدیۆی دروستكردنی ڕوونی ئۆتۆمبێل لە كارگەیەك و لەسەر داواكاری بەشێك لە هاووڵاتیان و شۆفێران، سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی بەدواداچوون بۆ ئەم دۆسیەیە دەكات و هەوڵی دۆزینەوەی سەرپێچیكارانی هاوشێوە دەدات.
نووسراوی فەرمی: بەگوێرەی نووسراوێكی فەرمی سەرۆكایەتیی داواكاری گشتیی هەرێمی كوردستان كە وێنەیەكی لای ئاڤا میدیا پارێزراوە، تێیدا گشتاندنی بۆ سەرجەم فەرمانگە پەیوەندیدارەكانی پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆكان كردووە؛ بەدواداچوون بكەن بۆ پرسی دروستكردنی ڕۆنی ئۆتۆمبێل بە نایاسایی و سەرجەم کـارگـەکـانـى سنوورى دەسەڵاتی هەر فەرمانگە و یەكە ئیدارییەكان لە کاتى بوونى حاڵەتی هاوشێوە، ڕێكاری یاسایی بگیرێتە بەر و سەرپێچیكاران ڕووبەڕووی یاسا بكرێنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر ئاڤا لەڕێگەی بەرنامەی "بە ڕزگار بڵێ" بە هەماهەنگی لەگەڵ دەزگا ئەمنییەكان بەدواداچوونی بۆ ئەو گرفتە كردبوو كارگەیەكیش لەسەر دروستكردنی ڕۆنی ساختە داخرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 8 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 33 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
8 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت