پەرلەمانتارێکی دەم پارتی بۆ ئاڤا: شاندی ئیمراڵی سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات
- کوردستان
- 4 کانوونی دووەم

سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە
ئاڤا نیوز
شاندێکی پەلەمانتارانی کورد بۆ ئاڤا میدیا ئاشکرایان کرد، دوای سەردانەکەیان بۆ گرتووخانەی ئیمرالی و چاوپێکەوتنیان لەگەڵ عەبدوڵڵا ئۆجەلان، لەم هەفتەیەدا سەردانی سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکەن.
لێدوانی فەرمی: محەممەد کەماچ، پەرلەمانتاری دەم پارتی بە ئاڤامیدیای ڕاگەیاند: شاندەکەی ئیمراڵی کە سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، ڕێبەری پەکەکەیان لە گرتووخانەی ئیمراڵی کرد، لەم هەفتەیەدا سەردانی سەرجەم پارت و لایەنە سیاسییەکان دەکەن، سەڵاحەدین دەمیرتاش، سەرۆکی پێشووی هەدەپە لە نێو لیستەکەدایە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: شاندەکەی ئیمراڵی کە لە سڕ سورەیا ئۆندار، پەروین بوڵدان، ئەحمەد تورک پێک دێت، لە چەند ڕۆژی ڕابردوو سەردانی هەریەک لە دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی مەهەپە و نوعمان کورتوڵموشئۆغلو، سەرۆکی پەرلەمانی تورکیایان کردبوو، سەردانەکەیان بە ئەرێنی و هیوابەخش ناوبرد.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئەو پەرلەمانتارە، دەم پارتی سەردانی دەمیرتاش دەکات، بەڵام کات و ڕۆژەکەی دیاری نەکراوە، ئەوەشی ئاشکرا کرد کە شاندەکەی دەم پارتی لەم هەفتەیەدا لیستی سەردانەکانی بۆ سەرجەم لایەنە سیاسییەکان تەواو دەکات، ئەمەش بەو مانایە دێت هەر لەم هەفتەیە، سەردانی ئاکپارتی و جەهەپە و دەمیرتاش دەکەن.
قووڵتر: هەوڵەکان بۆ خستنەگەڕی پرۆسەیەک بۆ دانووستان لەبارەی پرسی ئاشتەوایی کورد بەردەوامە، هێشتا ئەو پرۆسەیە دەستی بە کارەکانی نەکردووە و ناوێکی دیاریکراویشی بۆ دانەنراوە، بەڵام ئیرادەیەکی جددی هەیە لەلایەن دەسەڵات و ئۆپۆزسیۆن و کورد بۆ دەستپێکردنی پرۆسەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 56 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






