زیاتر لە دوو هەزار پزیشکی ددان لەڕێگەی ئاڤاوە داوای دامەزراندن دەکەن
- تەندروستی
- 4 کانوونی دووەم
وێنەی پزیشکێکی ددان و نەخۆشێک و کارمەندێک - گرافیکی ئاڤا
ئاڤا نیوز
ژمارەیەکی زۆری دەرچووانی بەشی پزیشکی ددان کە تا ئێستا دانەمەزراون، داوا دەکەن ئاڤا بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات و سکاڵاکەیان بگات بە وەزارەتی تەندروستی.
وێنە گەورەکە: نزیکەی دوو هەزار و 200 دەرچووی ددان کە تا ئێستا دانەمەزراون، لەڕێگەی ئاڤاوە سکاڵای خۆیان بۆ لایەنی پەیوەندیدار بەرز دەکەنەوە و داوا لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و وەزارەتی تەندروستی دەکەن بەدەم داواکارییەکانیان بچن.
لێدوانە فەرمییەکان:
- د.نیاز توتمەیی، یەکێک لە نوێنەری پزیشکانی ددان بە ئاڤای ڕاگەیاند:
- لە ساڵی 2017 کۆتا وەجبەی پزیشکی ددان دامەزران، ئەوانیش هی ساڵانی 2014 و 2015 بوون. نۆ خولی دەرچوونمان هەیە هێشتا دانەمەزراوە.
- بەپێی یاسای خاوەن پیشە پزیشکییەکانی ساڵی 2000 لە عێراق کە لە هەرێمی کوردستانیش جێبەجێ دەکرێت، هیچ مافێکمان نییە وەکو خوێندنی بۆرد و ئیمتیازاتی دیکە، چونکە دانەمەزراوین.
- وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان پێمان دەڵێت: وەرن بەخۆبەخشی سێ ساڵ خزمەت بکەن، دواتر ماف و ئیمتیازەکانتان وەردەگرن. بەڵام ئێمە ڕەتیدەکەینەوە.
- هەموو ساڵێک ژمارەی بەشی ددان لە زانکۆ ئەهلییەکان زیاد دەکات، ئەمە بێ پلانی وەزارەتی خوێندنی باڵایە و لەگەڵ هیچ ستانداردێک یەک ناگرێتەوە.
- لە کەنەدا کە ژمارەی دانیشتوانی 40 ملیۆن کەسە 10 کۆلیژیان، بەشی پزیشکی ددانی هەیە، بەڵام هەرێمی کوردستان 6 ملیۆن کەسە 11 کۆلیژ، بەشی پزیشکی ددانی هەیە ئەمە دوورە لە هەموو ستانداردێکی جیهانی.
لەلایەکی دیکەوە: سەندیکای دەرمانسازان سەبارەت بە کێشەی دووەمی ئەو دکتۆرانە هاتووەتە سەر خەت و دەڵێن؛ "ئێمە سکاڵا تۆمار دەکەین و هەر ئاوا دانانیشین".
- د.شاخەوان قادر، سەرۆکی سەندیکای پزیشکانی ددان بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- دوای تەواوبوونی پشووەکانی سەری ساڵ لە دادگەی کارگێڕیی سکاڵا لەسەر ئەنجومەنی خوێندنی باڵا تۆمار دەکەین، چۆن دەبێت وەزارەتی خوێندنی باڵا ڕێگە بدات ئەو هەموو بەشە لە زانکۆ ئەهلییەکان بکرێتەوە.
- ستانداردی جیهانی ئەوەیە هەر 1700 کەس دکتۆرێکی ددانی بەرکەوێت، ئاوا بڕوات لە هەرێمی کوردستان 300 بۆ 400 کەسێک دکتۆرێکی ددانی بەردەکەوێت. لە کاتێکدا وەزارەتی تەندروستی داشیان نامەزرێت.
- دوای ئەوەی ئاڤا سکاڵای ئەو پزیشکانەی گەیاندە وەزارەتی تەندروستی. د.سەرکار سورچی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی وتی:
- لە ڕابردوو وەزارەت چەندین هەوڵیدا بۆ دامەزراندنی ئەو دکتۆرانە، بەڵام نەتوانرا دابمەزرێن بەهۆی گرفتی ئابووری لە هەرێمی کوردستان.
- تا ئێستا هیچ بڕیارێکی فەرمی نییە بۆ دامەزراندنی ئەو دکتۆرانە، بەڵام سبەی یەکشەممە کە دەوام دەستیپێکردەوە بێگومان وەزارەت هەوڵەکانی خۆی دەستپێدەکاتەوە بۆ دامەزراندنی ئەو دکتۆرانە و وەڵاممان بۆیان دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 56 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- تەندروستی
- 23 کاتژمێر لەمەوپێش
تەندروستیی هەولێر چەند تیمێک بۆ ڕۆژی هەڵبژاردن ئامادە دەکات





