
ئاڤا نیوز
کێشەی مووچەی هەزاران خانەنشین چارەسەر دەکرێت و ئەم مانگە دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن، لە سنووری هەولێریش بەهۆی خۆتۆمارنەکردنیان لە بایۆمەتری مووچەی دوو هەزار خانەنیشن ڕاگیراوە.
وێنە گەورەکە: بەشێک لە خانەنشینان و کەسوکاری شەهیدان و خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان، بەهۆی گرفتی ژمارەی کەسی بێ هاوتا (یو پی ئێن) مووچەی مانگی10یان ڕاگیرابوو، بە ئەنجامدانی پرۆسەی بایۆمەتری کێشەکەیان چارەسەر بووە و ئەم مانگە دوو مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
لێدوانی فەرمی: ژیار ئەکرەم، سەرپەرشتیاری بنكەكانی تۆماری بایۆمەتریی هەولێر بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بەشێکی زۆریان مانگی ڕابردوو (یو پی ئێن)یان کردووە و ئێستا هیچ کێشەیەکیان نەماوە و ئەم مانگە مووچەی مانگی 11 بێ کێشە وەردەگرن، مووچەی مانگی 10ـشیان بۆ قەرەبوو دەکرێتەوە و هەردووکی بەیەکەوە وەردەگرن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا 99.9%ی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان کێشەی بایۆمەترییان نییە و بەبێ گرفت مووچە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 6 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






