ئامادەکاری بۆ کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی نێوان عێراق و ئەمریکا دەکرێت
- عێراق
- 6 کانوونی دووەم

کۆبوونەوەی نێوان فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق و ئەلیزابێس کێنێدی ترودۆ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق
ئاڤا نیوز
عێراق و ئەمریکا تاوتوێی ئامادەکارییەکان بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ئەمریکی تایبەت بە کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی دەکەن.
چیرۆکی سەرەکی: یەکشەممە 5-1-2025، فوئاد حوسێن، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری دەرەوەی عێراق، لەگەڵ ئەلیزابێس کێنێدی ترودۆ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق کۆبووەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق لە پۆستێکدا لەسەر پلاتفۆرمی (X)، ڕایگەیاند، "لەگەڵ خاتوو ئەلیزابێس کێنێدی ترودۆ، بەرپرسی کاروباری باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە عێراق پێداچوونەوەمان بە پێشهاتەکانی ناوچەکە و گرنگی بەردەوامبوون لە هەماهەنگی هەڵوێستەکان، بەتایبەتی ڕووبەڕووبوونەوەی ڕێکخراوی تیرۆریستی داعش کرد".
تاوتوێی ئامادەکارییەکانمان کرد بۆ ئەنجامدانی کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی عێراقی-ئەمریکی بۆ کاراکردنی ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی بۆ دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هەردوو وڵات.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕێککەوتنی چوارچێوەی ستراتیژی کە لە تشرینی دووەمی 2009 لەنێوان ئەمریکا و عێراق واژۆ کرا، بە ڕێککەوتنی دۆستایەتی و هاوکاری نێوان هەردوولا دانرا، كە تێیدا بناغەی هاوکاریی هاوبەش و درێژخایەنی هەردوو وڵات لە حەوت بواری سەرەكیدا داڕشت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






