چەند کۆمپانیایەکی بەرپرسانی یەکێتی "سەوزە و میوەی ژەهراوی" هاوردە دەکەن
- کوردستان
- 6 کانوونی دووەم
ئاڤا نیوز
چەند بەرپرسێکی دەستڕۆشتووی یەکێتی نیشتمانی کوردستان لەڕێگەی چەند کۆمپانیایەکەوە، بەرهەمی جووتیارانی کوردستان بێبەها دەکەن و شێرپەنجەش بڵاو دەکەنەوە.
وێنە گەورەکە: لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان ژمارەیەك رۆژنامەنووس و چالاكوان زانیارییەكیان بڵاوكردووەتەوە و دەڵێن بەشێك لەو سەوزە و میوەیەی لە ئێرانەوە بۆ سنووری گەرمیان هاوردە دەکرێن، ژەهراوین و كەڵكی خواردنیان نییە.
لێدوانە فەرمییەکان:
٠ شوان کەلاری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤای گوت، ژەهرخواردکردنی بەکۆمەڵی هاووڵاتیانی گەرمیان و کوردستان لە ڕێگەی پەتاتە و کولەکەی ژەهراوی هاوردەکراوی قاچاخەوە بۆ عەلوەی کەلار، جینۆسایدێکی سپییە و دەبێت ڕێگەی لێ بگیرێت و قبوڵ نەکرێت.
٠ عەلی حەمە ساڵح، پەرلەمانتاری کوردستان ئەڵێت، بێگەرد تاڵەبانی وەزیری کشتوکاڵ، کە هەمیشە باسی بەروبوومی ناوخۆ دەکات، لە هەر هەمووی ئاگادارە، ئەگەر واش نییە، با سکاڵا تۆمار بکات.
زانیاریی تایبەت: بەپێی بەدواداچوونی ئاڤا، ڕۆژانە دەیان بارهەڵگر خۆراك كە بەگشتیی سەوزە و میوەن لە ئێرانەوە هاوردەی هەرێمی كوردستان یاخود گەرمیان دەکرێن، بە كوێ؟ بە بازگەکان و دەروازەی لاچەپ و نایاسایی.
لەدوای پشکنین لە عەلوەی کەلار كە بۆ بەشێك لەو سەوزە و میوانە كراوە، دەرکەوتووە ڕادەی نیتراتی سەوزە و میوەکان زۆر لە ئاستی ستاندارد بەرزتر بووە؛ واتە ئەم بەرهەمانە مرۆڤ تووشی شێرپەنجە دەکەن، بۆنموونە ئەگەر کەسێک خەیارێكی لەم جۆرە بخوات، لەبری ڤیتامین و سوودی خۆراکی، جەستەی پڕ دەبێت لە ژمارەیەک ماددەی ژەهراوی کە دەبنە هۆی توشبوون بە شێرپەنجە.
لەلایەکی دیکەوە: ئاڤا زانیویەتی لە دەوروبەری پەروێزخان، كە دەروازەیەكی نێودەوڵەتیی و فەرمییە، دروستتر لە بان ڕاسایی نزیک کەلار و چەند كیلۆمەترێك دوور لە ناوچەی ساڵخ ئاغا، بە ئاگاداری بەرپرسانی یەكێتی و بە سەرپەرشتیی ئیدارەی گشتیی یەكێتی، كۆمپانیایەكی حیزبەكە شوێنێک دابینکراوە و چواردەوری بە بەربەستی کۆنکريتی گیراوە، لە ناوەوە دەیان بارهەڵگر وەستاون و پرۆسەیەکی تێدا جێبەجێ دەکرێت پێی دەوترێت باری تەنسیق یانی چی باری تەنسیق یانی ڕۆژانە دەیان بارهەڵگر میوە و سەوزە و کەرەستەی خۆراکی تر لە ئێرانەوە بە تەنسیق دەهێنرێنە هەرێمی كوردستان، لەو شوێنەی نزیک ساڵح ئاغا کاری تەنسیقەکەی بۆ دەکرێ ئەو شوێنە قاچاخە بە کۆنکریت بەرز كراوەتەوە، کە لێ نزیک دەبیەوە وا دەزانی باڵەخانەی دەزگایەکی ئەمنییە، کاتێک سەیری ناوەوە دەکەیت پڕە لە باری هاوردە کراو.
زانیاریی زیاتر: ئەو بارانەی بە تەنسیق دەهێنرێن هیچ پشکنینێکیان بۆ ناکرێت، لەبەرئەوەی لە دەروازە ڕەسمییەكە هاوردەکردنیان بۆ هەرێمی كوردستان قەدەغەیە، بەڵام بە هاوکاری هەندێ بەرپرسی یەکێتی تەنسیقیان بۆ دەکرێت و بەو بازگە ساختەیەدا داخڵ دەبن، لەبەرامبەردا بۆ هەر بارهەڵگرێك پێنج هەزار دۆلار دەدەن، پارەكەش ڕاستەوخۆ بۆ ئیدارەی گشتیی یەكێتییە.
ئاڤا چووە نێو عەلوەی كەلار و لە ورد و درشتی بابەتەكەی كۆڵییەوە، بەپێی گوتەی سەرجەم ئەو كەسانەی كە بۆ ئاڤا دواون و ناو و دەنگیان پارێزراوە، دەڵێن: "بەڵێ ڕاستە و ڕۆژانە دەیان بارهەڵگر لەبەرامبەر پێنج هەزار دۆلار و هەندێكجار كەمتر بە قاچاخ و نایاسایی ڕێگەیان پێدەدرێت لە ئێرانەوە بێنە گەرمیان و خودی سەرۆكی یەكێتیش ئاگاداری بابەتەكەیە".
بەرهەمەکان چین: ئەو بەرهەمانەی هاوردە دەكرێن بریتین لەو سەوزە و میوانەی وەزارەتی كشتوكاڵ بۆ ماوەیەك هاوردەكردنیان قەدەغە دەكات، بەو مەبەستەی بەرهەمی جووتیارانی کوردستان ساغ بێتەوە، یانیش ئەو بەرهەمانەن كە لە ناوخۆ نرخیان گرانە و لە ئێران هەرزانە، بەو شێوەیە دەیهێنن ساغی دەكەنەوە.
ئەو كەسانە دەشڵێن ئەو بەرهەمانە بەهیچ شێوەیەك پشكنینان بۆ ناكرێت، تەنانەت ئەگەر ژەهریش بێت دەرخواردی خەڵك بدرێت كەس نازانێت، هەربۆیە هەندێك پێی دەڵێن خۆراكە ژەهراوییەكان.
ئەوەش بزانە: ئەو بارانەی بە قاچاخ دەهێنرێنە گەرمیان بەرهەمی ئێرانی و وڵاتانی دیکەن، بەڵام لەو شوێنەی یەکێتی دروستی کردووە بە تەزویر لەسەریان دەنووسرێت بەرهەمی ناوخۆ.
لێدوانی حکومەت: ئاڤا پەیوەندی بە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی كوردستانەوە كرد، بەرپرسانی بەڕێوەبەرایەتییەكە گوتیان ئاگاداری هیچ شتێكی وا نین، بەڵكو تەنیا لە سۆشیال میدیا زانیویانە و بیستوویانە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 18 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دوو هەزار دۆلار وەک پاداشت دەدەین بە هاووڵاتیانمان
- هەواڵ
- 45 خولەک لەمەوپێش
کۆمیسیۆن: ڕێژەی بەشداری دەنگدانی تایبەت 82,42% بوو
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

بەوێنە؛ بەڕێوەچوونی دەنگدانی تایبەت بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە هەولێر
8 کاتژمێر لەمەوپێش

لە ئێران، نرخی کاغەز 60% بەرز بووەتەوە
8 کاتژمێر لەمەوپێش

ئێران ئەگەری دزینی هەورەکانی بە دوور نازانێت
8 کاتژمێر لەمەوپێش

پڕۆسەی دەنگدانی تایبەت لە وڵاتانی جیهان چۆن بەڕێوەدەچێت؟
9 کاتژمێر لەمەوپێش

بەوێنە؛ دەنگدانی ئاوارەکانی کەمپی دیبەگە لە ڕۆژهەڵاتی مەخموور
9 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
پارتی لە دەنگدانی تایبەت یەکەمە و زۆرترین دەنگی هێناوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی زۆرترین دەنگی پووچەڵ هەیە و ئاڤا هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆی گشتیی ئەنجامی بەرایی دەنگدانی تایبەت تا ئێستا
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجامی دەنگدانی تایبەت بەپێی وێستگەکان تا ئێستا
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕێژەی بەشداریکردنی دەنگدانی تایبەت لە شار و پارێزگاکانی کوردستان
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکە سەرنجڕاکێشەکان لە دەنگدانی تایبەت






