
کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان دۆخی دارایی ساڵی ڕابردوو و پرسی مووچە تاوتوێ دەکات و لەسەر سێ تەوەری پەیوەست بە مووچە و مووچەخۆران کۆدەبێتەوە، ڕاپۆرتێکیش سەبارەت بە دۆخی دارایی هەرێمی کوردستان لە ساڵی 2024 لە کۆبوونەوەکەدا دەخرێتەڕوو.
وێنە گەورەکە: هەرێمی کوردستان بەهۆی بەردەوامی کێشە هەڵپەسێردراوەکانی لەگەڵ عێراق، سەرباری لێکتێگەیشتن و ڕێککەوتنەکان بەدرێژایی ساڵی ڕابردوو لەکاتی خۆیدا و بە تەواوی مووچەی مووچەخۆرانی بەدەستنەگەیشت و بەهۆیەوە هەندێک مانگ دابەشکردنی مووچە دواکەوت و ئێستاش چارەنووسی مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوو نادیارە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستانیش یەکەم کۆبوونەوەی خۆی لە ساڵی نوێدا تایبەت دەکات بە پرسی بوودجە و مووچە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان دەربارەی کۆبوونەوەکە ڕایگەیاند "لە کۆبووەنەوەکە لەپاڵ پرسی مووچە، ڕاپۆرتێک لەبارەی دۆخی دارایی ساڵی 2024 دەخرێتە ڕوو، جگە لەوەش بابەتی بایۆمەتری و ناردنی زانیارییە داواکراوەکان بۆ بەغدا و ڕاپۆرتیک لەبارەی بەرەوپێشچوونەکانی پڕۆژەی بە ئەلیکترۆنیکردنی ناوەندی خشتەی موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان پێشکەش دەکرێت."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: بڕیارە سبەی چوارشەممە 08-01-2025 ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان یەکەم کۆبوونەوەی لە ساڵی نوێ بکات، هەموو تەوەرەکانی کۆبوونەوەکەش تەرخانکراوە بۆ پرسی مووچە و دۆخی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت