شرۆڤەکارێکی تورک: تورکیا پشت بە هەڵوێستەکانی مەسرور بارزانی دەبەستێت
- کوردستان
- 7 کانوونی دووەم

گرافیکی هەواڵی ئاڤا
ئاڤا نیوز
موهەند حافز ئۆغڵۆ، شرۆڤەکاری تورک لە بەرنامەی نان و چای ئاڤا میدیا بەشداریکرد و ڕایگەیاند، تورکیا پشت بە هەڵوێستەکانی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەبەستێت لە بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر و پێشهاتەکانی ناوچەکەدا.
وێنە گەورەکە: دوای ڕووخانی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد لە سووریا قۆناغێکی نوێ لە ناوچەکە هاتووەتە ئاراوە، وڵاتانی زلهێزی جیهان چاویان لە ئایندەی سووریایە و تورکیاش وەک یاریکەرێکی سەرەکی ناوچەکە ڕۆڵ و پێگەی کاریگەری هەیە لەسەر ئایندەی سووریا و ناوچەکە بەگشتی، لەلایەکی دیکەشەوە پرسی ئاشتی و دانوستانی لایەنەکانی تورکیا پەیوەست بەم بابەتە چاوەڕێی گۆڕانکاری گەورەی لێ دەکرێت، بۆیە هەرێمی کوردستانیش وەک بەشێکی گرنگ لە ناوچەکە لە هەموو گۆڕانکارییەکاندا ڕۆڵی کاریگەر دەگێڕێت.
لێدوانی فەرمی: موهەند حافز ئۆغڵۆ، لێکۆڵەری پەیوەندییە نێودەوڵەتییەکان و شارەزا لە کاروباری تورکیا بە ئاڤا میدیای گووت، سەردانەکەی بارزانی بۆ تورکیا زیاتر ئەمنییە، تورکیا لەبەردەم دۆخێکی نوێ و هەستیاردایە بەهۆی ڕووخانی ڕژێمی سووریا، بۆیە پشت بە هەڵوێستی مەسرور بارزانی و حکومەتی هەرێمی کوردستان دەبەستێت لەبواری ئەمنی و سیاسی بۆ بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، هەڵوێستی بارزانی بۆ تورکیا یەکلاکەرەوەیە.
گووتیشی، ڕووخانی ڕژێمی سووریا کاریگەریی لەسەر هەموو عێراق دەبێت، بۆیە پێویستە هاوکاریی ئەمنی و هەماهەنگیی هەواڵگیری هەبێت لە نێوان تورکیا و هەرێمی کوردستان لەلایەک و لە نێوان ئەنقەرە و بەغداش لەلایەکی دیکە.
موهەند حافز ئۆغڵۆ دەربارەی پاڵپشتییەکانی ئەمریکا لە هێزەکانی سووریای دیموکرات قسەی کرد و گووتی، "کێشەی سەرەکیی تورکیا ئەوەیە ئەمریکا سیاسەتی دووفاقی دەکات، لە کاتێکدا دەڵێت هاوپەیمانیی سەرەکییمان تورکیایە و لەهەمان کاتدا پاڵپشتی هەسەدە دەکات، ئەمەش قبوڵکراو نییە، ئەمریکا نایەوێت ئەم کێشەیە لەگەڵ تورکیا چارەسەر بکات بەڵکو ئیدارەی کێشەکە دەکات و تورکیا و هەسەدە وەکو دوو هاوپەیمانی خۆی دەهێڵێتەوە، بەلای تورکیاوە ئەمە قبوڵکراو نییە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بە سەردانێکی فەرمی گەیشتە تورکیا و سەرەتا لەگەڵهەر یەک لە سەرۆککۆمار، ڕەجەب تەیب ئەردۆغان و هاکان فیدان وەزیری دەرەوەی ئەو وڵاتە کۆبوونەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 13 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
- هەواڵ
- 38 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری لە دژی ئیسرائیل بەکارهێنا
13 خولەک لەمەوپێش
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 20 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت