فەرەنسا: یەکێتیی ئەوروپا ڕێگەنادات ئەمریکا ببێتە هەڕەشە بۆ سنوورەکانی
- جیهان
- 8 کانوونی دووەم

ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا, وێنە: ڕۆیتەرز
ئاڤا نیوز
ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا هۆشداری دایە دۆناڵد ترەمپ لەسەر ویستەکانی بۆ داگیرکردنی گرینلاند، دوای ئەوەی سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا هەنگاوی وڵاتەکەی بۆ کۆنترۆڵکردنی گرینلاندی وڵاتی دانیمارکی ئاشکرا کرد.
وێنە گەورەکە: دۆناڵد ترەمپ چەند جارێک جەختی لەوەکردووەتەوە کە دەست بەسەر هەرێمی گرینلاند لە دانیمارک دەگرێت و دەیکاتە بەشێک لە ئەمریکا.
لێدوانی فەرمی: ژان نۆئێل بارۆت وەزیری دەرەوەی فەرەنسا لە وەڵامی لێدوانەکانی دۆناڵد ترەمپ سەبارەت بە گرینلاند ڕایگەیاند:
- یەکێتی ئەوروپا ڕێگە بە گەلانی دیکە نادات هێرش بکەنە سەر سەروەری سنوورەکانیان.
- باوەڕی نەدەکرد ئەمریکا ئەو دوورگە فراوانەی جەمسەری باکوور داگیر بکات کە زیاتر لە 600 ساڵە بەشێکە لە دانیمارک.
- یەکێتی ئەوروپا نابێت ڕێگە بدات لەڕادەبەدەر نیگەران بێت، بەڵکو دەبێت بەئاگا بێتەوە و بەهێزبێت.
باکگراوند: لە دوایین لێدوانیدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی هەڵبژێردراوی ئەمریکا ڕایگەیاند، بۆ دەستگرتن بەسەر گرینلاند هێز بەکارناهێنن بەڵام دووپاتیکردەوە کە دەیانەوێت هەرێمی گرینلاند لە ژێر هەژموونی ئەمریکادا بێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وڵاتێکی دیکە دەچێتە ناو ڕێککەوتنی ئیبراهیمییەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
- جیهان
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەگەری ئاگربەست لە سوودان هەیە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا بەنیازە بنکەیەکی سەربازی لە دیمەشق دابمەزرێنێت






