بلینکن: ئەمریکا لە هەوڵدایە تورکیا ئۆپەراسیۆن لە دژی هەسەدە نەکات
- کوردستان
- 8 کانوونی دووەم

ئاڤا نیوز
وەزیری دەرەوەی ئەمریکا جەخت لەوە دەکاتەوە، واشنتن لەگەڵ ئەنقەرە لە هەوڵدایە کە تورکیا هێرش نەکاتە سەر ڕۆژئاوای کوردستان. ئەوە لە کاتێکدایە کە دوێنی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا هەڕەشەی جووڵاندنی هێزی کرد لە دژی هەسەدە.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشهممه، 08-01-2025، ئهنتۆنی بلینكن، وهزیری دهرهوهی ئهمهریكا له پاریس ڕایگهیاند: واشنتن لهگهڵ توركیا له پهیوهندیدایه بۆ ئهوهی ئهو وڵاته ئۆپهراسیۆنی سهربازی بۆ سهر كورد له سووریا نهكات."
بۆچی گرنگە: ئەم قسانەی بلینکن لە وەڵامی لێدوانەکەی دوێنێی هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیایە کە گوتبووی: "ئەگەر دۆخەکە درێژە بکێشێت هێز دەجووڵێنین و ئۆپەراسیۆنی سەربازی دژی هەسەدە دەکەین".
لێدوانی فەرمی: بلینکن لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا لە پاریس ڕایگەیاند:
- تورکیا "نیگەرانی ڕەوای" هەیە سەبارەت بە چەکدارانی پەکەکە لە ناوخۆی سووریا
- ئەم پرۆسەیە کاتێکی زۆری دەوێت، لە هەمان کاتدا دروست بوونی ململانێ و ئەوەی خەریکە ڕوودەدات لە بەرژەوەندی هەموولایەک نییە، ئێمە بە سەختی کاردەکەین بۆ ئەوەی ئەمە ڕوونەدات.
- پێشبینی دەکەم ئیدارەی داهاتووی دۆناڵد ترەمپیش ئیرادەیەکی بەهێز نیشان بدات بۆ دڵنیابوون لەوەی کە داعش"جارێکی دیکە دروست نەبێتەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 55 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 11 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 17 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





