پارتی و یەکێتی ڕەشنووسی بنەماکانی ڕێککەوتنی کابینەی دەیەم دەنووسنەوە
- کوردستان
- 9 کانوونی دووەم

گرافیکی ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو لیژنەی هاوبەشی تەکنیکی پارتی و یەكێتی زیاتر لە 15 کاتژمێر و لە دوو شوێنی جیاواز دوو کۆبوونەوەی داخراویان کرد، بەبێ ئەوەی دوای کۆبوونەوەکان هیچ ڕاگەیێنراوێک و قسەیەک بۆ میدیاکان بکەن، ئەمڕۆش درێژە بە کۆبوونەوەکانیان دەدەن.
وێنە گەورەکە: دوای هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، دووجار شاندی دانووستانکار و دوو جاریش لیژنەی تەکنیکی ئەو دوو حیزبە کۆبوونەتەوە بەمەبەستی ئامادەکردنی ڕەشنووسی گفتوگۆکانی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت و کۆبوونەوەی سێیەمی شاندی باڵای هەردوولاش پەیوەستە تەواوبوونی کارەکانی ئەو لیژنەیە.
زانیاریی پەیامنێر: شەوکەت قادر، پەیامنێری ئاڤا لە هەولێر ڕایگەیاند: "پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ لە هۆڵی سەعد عەبدوڵڵا سێیەم کۆبوونەوەی لیژنەی هاوبەشی تەکنیکی پارتی و یەكێتی بەڕێوەدەچێت، بەمەبەستی تەواوکردنی ڕەشنووسی بنەماکانی ڕێککەوتن لەسەر پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
زانیاریی تایبەت: ئاڤا زانیویەتی لەماوەی دوو ڕۆژی ڕابردوو هەنگاوی ئەرێنی لەسەر بنەمای هاوبەش نراوە، تاوتوێی پشک و شەراکەتی هەردوولا لە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کراوە، بەرپرسانی باڵای هەردوولاش لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە وردەکاریی نووسینەوەی ڕەشنووسەکەیان پێ ڕاگەیێنراوە.
ئەمەش بزانە: ئەندامانی شاندی تەکنیکی پارتی پێکهاتوون لە د. پشتیوان سادق، دڵشاد شەهاب و ئومێد سەباح، ئەندامانی شاندی تەکنیکی یەکێتیش پێکهاتوون لە د.ڕێواس فایەق، ئامانج ڕەحیم و شاڵاو شێخ سەڵاح، ئەم کۆبوونەوەیە تەواوکاری کۆبوونەوەی دوێنێی نێوان ئەم دوو حیزبەیە کە لە بارەگای مەکتەبی سیاسیی یەکێتی بەڕێوەچوو.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
حکومەتی عێراق چوار بڕیار بۆ بەرەنگاربوونەوەی پەتاکان دەردەکات
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێنەری قەتەر فاوندەیشن چۆن وەسفی گەنجانی کورد دەکات؟
6 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
9 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
28 نیسان
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزیری ئاوەدانکردنەوە: ڕێگای نێوان شارەکان دەکرێن بە جووتساید
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
لێکۆڵێنەوە لە دۆسیەی کڕینی تاهۆ ڕەشەکانی کەرکووک دەکرێت
- کوردستان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
چیرۆکی ناخهەژێنی دایکێک: کوڕەکەی پێنج ساڵە لە ئەوروپا بێسەروشوێنە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە