
بەلەمێکی کۆچبەران کە ژمارەیەک کۆچبەری هەڵگرتووە
ئاڤا نیوز
حکومەتی بەریتانیا داوا دەکات وەک "تۆڕی تیرۆر" مامەڵە لەگەڵ قاچاخچی کۆچبەران و ئەوانەدا بکرێت کە بازرگانی بە مرۆڤەوە دەکەن، هاوکات لەندەن بڕیاریشی داوە سزای وەک "قەدەغەی گەشتکردن و سڕکردنی سامان" بەسەر ئەو کەسانەدا بسەپێنێت.
وێنە گەورەکە: حکومەتی نوێی بەریتانیا کە لە مانگی تەمموزی ساڵی ڕابردووەوە هەڵبژێردراوە، بەڵێنی داوە ڕووبەڕووی ئەو قاچاخچییانە ببێتەوە کە بە ڕێگەی بەلەم و لە کەناڵی ئینگلیزەوە ساڵانە هەزاران کۆچبەر ڕەوانەی وڵاتەکەی دەکەن، لە یەکەم هەنگاویشدا هەموو ئەوانەی لەو بابەتە تێوەدەگلێن، دەیەوێت سامانەکانیان لە بەریتانیا سڕبکات.
لێدوانی فەرمی: کیێر ستارمەر، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا ڕایگەیاند: قەدەغەی گەشتکردن و سڕکردنی سامان ئەو دوو ڕێکارەن حکومەت دژی تۆڕەکانی بازرگانی بە مرۆڤ دەیگرێتەبەر، چونکە ئەو تۆڕانە هەڕەشەن بۆسەر ئاسایشی جیهانی و پێویستە وەک تۆڕی تیرۆر مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: حکومەتی بەریتانیا دەڵێت، سزا نوێیەکان کە پێویستی بە ڕەزامەندی پەرلەمانی وڵاتەکەش هەیە، لە ماوەی ساڵێکدا دەکەونە بواری جێبەجێکردنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ژینگە
- 33 خولەک لەمەوپێش
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لیژنەی ئاسایش و بەرگریی پەرلەمان داوایەک لە سوودانی دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سۆمۆ: ئامادەکارییەکان بۆ دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێم تەواو بوون
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن شەش هاوپەیمانی هەڵدەوەشێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
شەپۆلێکی گەرمای نیوەی کوڵان ڕوو لە عێراق دەکات
33 خولەک لەمەوپێش
"شادوبوم" شوێنەوارێکی گەشتیاریی بێ گەشتیار
2 کاتژمێر لەمەوپێش
كەشناسی: ئەمڕۆ پلەكانی گەرما دوو پلە نزم دەبنەوە
3 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قوماری ئەلیکترۆنی دەیان خێزان لە هەرێمی کوردستان هەڵدەوەشێنێتەوە
23 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: برسییەتیی غەززە ڕاستەقینەیە و وێنەکانیش ساختە نین
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: بەمزووانە کۆبوونەوەی نێوان پووتین و ترەمپ ئەنجام دەدرێت
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
ژاپۆن هۆشداریی دەدات لە کەمبوونەوەی ڕێژەی منداڵبوون
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
کەمبۆدیا دۆناڵد ترەمپ بۆ خەڵاتی ئاشتیی نۆبڵ کاندید دەکات