
کارتی بانکی و لۆگۆی ئاسایشی هەولێر
ئاڤا نیوز
ئاسایشی هەولێر لەبارەی بەکرێدانی ڤیزە کارد و ماستەر کارد هۆشداری بە هاووڵاتییان و بەتایبەت مووچەخۆران دەدات خۆیانی لێ بەدووربگرن بۆ ئەوەی ڕووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە، گەشتیارانیش ئاگادار دەکاتەوە هەر کارتێکیان پێبێت بەناوی خۆیانەوە نەبێت دەستی بەسەردا دەگیرێت.
وێنە گەورەکە: چەند ڕۆژێکە دەنگۆی ئەوە هەیە چەند نووسینگەیەکی ئاڵوگۆڕی دراو لە هەولێر هەڵساون بە داواکردنی کارتی هەژماری من لە مووچەخۆران، لە بەرامبەر بڕێک پارە بە خودی مووچە خۆرەکە، ڕوونیش نییە بەو کارتانە چ کارێکی نایاسایی دەکەن، دوای بەدواداچوونی ئاڤا ئاسایش خێرا هاتە سەر خەت.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی ئابووری سەر بە ئاسایشی گشتیی هەولێر، ئاگاداری ئەو هاووڵاتیانە دەکاتەوە کە گەشت بۆ دەرەوەی وڵات دەکەن و هەڵگری (ڤیزە کارد) یان (ماستەر کارد)ی بانکینە:
یەکەم: لەکاتی گەشتکردنی هاووڵاتییان، پێویستە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بە ناوی خودی گەشتیارەوە بێت، بەپێچەوانەوە کارتە بانکییەکە دەستی بەسەردا دەگیرێت و هاووڵاتییەکەش رووبەڕووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبێت.
دووەم: ئەو هاووڵاتیانەی هەڵگری ژمارەیەکی زۆر لە ڤیزەکارد یان ماستەرکاردن بە ناوی خەڵکی ترەوە و بە ناوی خۆیان نییە، لە کاتی گەشتکردنیان ڤیزەکارد یان ماستەرکاردەکان دەستی بەسەردا دەگیرێت، هەم هەڵگری ئەم جۆرە کارتانەش و هەم ئەو هاوڵاتییانەی کە ڤیزەکارد یان ماستەرکارد بەناوییانە، ڕووبەرووی لێپێچینەوەی یاسایی دەبنەوە و کارتە بانکییەکانیش بلۆک دەکرێن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئاسایش داوا لە هاووڵاتیان دەکات ئاگاداری بەڵگەنامە تایبەتییەکانیان بن و ڕێگە نەدەن خەڵکی تر بەکاریان بهێنێت بۆ دروستکردنی هەژماری بانکی و کارتی بانکی، یان کارتەکانیان بدرێتە کەسانی دیکە و مامەڵەی پێبکرێت بۆ ئەوەی تووشی لێپێچینەوەی یاسایی نەبنەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 44 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت