سەرۆکی ڕەوتی حیکمە لە سەردانەکەی بۆ گوڵەخانە لەلایەن محەممەدی حاجی مەحموود، سکرتێری حیزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان بڕنەوێکی پێ بەخشرا کە بە ڕەمزی دەستپێکی شۆڕشی کوردی دادەنرێ.
وێنە گەورەکە: ڕۆژی چوارشەممە 08-01-2025، عەممار حەکیم، سەرۆکی ڕەوتی حیکمە سەردانی شاری هەڵەبجەی کرد و دواتر سەردانی کاکە حەمەی لە گوڵەخانە کرد، ئەویش دوو دیاری تایبەتی پێشکەش بە عەممار حەکیم کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: یەکێک لەو دیارییانەی کە کاکە حەمە بە دیاری پێشکەشی سەرۆکی ڕەتی حیکمەی کرد، بڕنەوێکی وەسەت بوو کە نرخەکەی لە نێوان سێ بۆ چوار هەزار دۆلارە، واتە (30 بۆ 40) وەرەقە.
ئەمەش بزانە: جگە لەو بڕنەوە، کاکە حەمە کتێبی (ڕۆژمێری پێشمەرگەیەک)ـیشی بە دیاری پێشکەش بە حەکیم کرد کە خۆی خاوەنی کتێبەکەیە.
بۆچی گرنگە: زۆر جار دیارییەکان لە نێوان سەرۆک و سەررکردەکان کە ئاڵوگۆڕ دەکرێن پەیامیان هەیە. پێدانی ئەم بڕنەوەش پەیامێکی قووڵی مێژوویی هەیە، چونکە بڕنەو بە ڕەمزی دەستپێکی شۆڕشی کوردی دادەنرێ، کاکە حەمەش بە ئاماژەی بەردەوامی و زیندوویی خەباتی گەلی کورد لە پێناو مافەکانیدا ئەم بڕنەوەی بەخشیوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 42 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





