ئاڤا نیوز
ماوەی پێنج ساڵ دەبێت، سەدان پارچە چەک و کەرەستەی جۆراوجۆری تاوان لە کۆگاکانی بنکە و نوسینگەکانی پۆلیس لە هەرێمی کوردستان ماونەتەوە.
گرفتەكە چییە: ئاڤا بۆی دەركەوتووە، کەڵەکەبوونی ئەو ژمارە زۆرەی چەک و کەرەستەی تاوان پەیوەندی هەیە بە ڕێکاری ئیدارییەوە. بە دیاریکراوی پەیوەندی هەیە بە نەناردنی بڕیاری دادگا کە بڕگەیەکی پەیوەستە بە چارەنووسی ئەو چەك و كەرەستانەی كە تاوانیان پێ ئەنجامدراوە یاخود بۆ ئەنجامدانی تاوان بەكارهاتوون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: کاتێک بڕیاری دادگا لەسەر دۆسیەیەکی تاوان دەردەچێت دەبێت، نوسراوێکی فەرمی لە دادگاوە بێت بۆ ئەو بنکەی پۆلیسەی دەستیگرتووە بەسەر چەکەکە یان کەرەستەکان، بۆئەوەی چارەنووسی یەکلایی بکرێتەوە.
زانیاریی زیاتر: ئەوەی تێبینی كراوە پرۆسەی دادگاییكردن لە هەموو دادگاكانی تاوان و كەتن بە خاوی بەڕێوەدەچێت و دۆسیەكان زۆر دوادەخرێن.
نووسراوی فەرمی: ئاڤا میدیا نوسراوێکی لایە و زانیاری هەیە، داوا لە ئەنجوومەنی دادوەریی هەرێمی كوردستان كراوە، دادگاكان پابەندبكات بە خێرا یەكلایی كردنەوەی داواكان لەلایەك و ساغكردنەوەی كەلوپەلی تاوان لەلایەكی دیكەوە.
چارەنووسی ئەو کەرەستانە چی لێدێت؟
هەر كەرەستەیەكی تاوانكاری بەگوێرەی ترسناكییەكەی لەلایەن دەزگا پەیوەندیدارەكانی حكومەتەوە لەناودەبردرێن یاخوود بۆ مەبەستی مرۆیی و پێویست بەكاردەهێنرێن، ئەگەر بەهای ماددیشی هەبێت ئەوا داهاتەكەی بۆ خەزێنەی گشتیی حکومەت دەگەڕێتەوە. بەنموونە؛ ماددە هۆشبەرەكان بەشی زۆری لەلایەن دەزگاكانی ئاسایشەوە لەناودەبردرێن و بەشێكیشی ڕادەستی وەزارەتی تەندروستی دەكرێت بۆ ئەوەی بۆ چارەسەریی پزیشكی بەكاربهێندرێت.
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 4 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 21 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 32 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






