شوان محەممەد تەها: چەند لایەنێک دژی هەرێمی کوردستان سەنگەریان گرتووە
- کوردستان
- 11 کانوونی دووەم
شوان محەممەد تەها، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسى پێشووی لقى (5)ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا
ئاڤا نیوز
لە کاتێکدا کۆبوونەوەیەکی چارەنووسساز لەسەر پرسی مووچە و بودجەی هەرێمی کوردستان لە شاری هەولێر بەڕێوە دەچێت، بەڵام چەند لایەنێک بەشدارییان لە کۆبوونەوەکە نەکرد. ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراقیش باس لەوە دەکات: هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەڵوێستی جددی بەرامبەر ئەو لایەنانە وەربگرێت.
چیرۆکی سەرەکی: ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەیەکی نائاسایی تایبەت بە پرسی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان لە حکومەتی فیدراڵ ڕێکخست، بانگهێشتی وەزیر و نوێنەری فراکسیۆنە کوردستانییەکانیشی لە بەغدا کرد، بەڵام یەکگرتووی ئیسلامی، کۆمەڵی دادگەری و نەوەی نوی بەشدارییان لە کۆبوونەوەکەدا نەکرد.
لێدوانی فەرمی: شوان محەممەد تەها، ئەندامی پێشووی پەرلەمانی عێراق و بەرپرسى پێشووی لقى (5)ى پارتى دیموکراتى کوردستان لە بەغدا بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: پێویستیمان بە هەڵوێستی جددی هەیە و کۆبوونەوەکە ڕەهەندی نیشتمانی هەیە، پەیوەستە بە ژیانی خەڵکەوە و هەموو لایەنەکان بەشداریی بکەن، تێیدا پەیامی خۆیان بگەیەنن و دانیشتنەکەش گرنگیی خۆی لەسەر پرسی شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان هەیە.
بە گوتەی شوان محەممەد، هەرێمی کوردستان دەیەوێت هەڵوێستی جددی وەربگرێت، بەڵام ئەو لایەنانەی بەشدار نەبوون لەم کۆبوونەوەکە، چوونەتە سەنگەرێکی دیکەوە دژی هەرێمی کوردستان، لە بابەتە جدییەکان دیار نین و تەنیا دژی هەرێمی کوردستان هەڵوێست وەردەگرن، هاوکات یاریی بە هەستی هاونیشتمانیان دەکەن.
هاوکات باسی لەوەشکرد: ناکرێت لە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەشدار بیت، بەڵام لە بەغدا وەک ئۆپۆزیسیۆن دژی هەرێمی کوردستان کار بکەیت، هاوکات لای خەڵک ڕوونە کێ کار بۆ دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان دەکات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 43 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






