ئاڤا نیوز
پرۆسەی هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی مەدەنی پێش ساڵی 2014 دەستیپێکردووە، مووچەی بەشێکیان هاوتاکراوە و بەهۆی بڕوانامە و خزمەتەوە پارەیەکی زیاتر چووەتەوە سەر مووچەیان، لە چەند مانگی ئایندەش مووچەی سەرجەمیان هاوتا دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: مانگی حەوتی ساڵی 2024 بڕیاری هاوتاکردنی مووچەی خانەنشینانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ عێراق جێبەجێ کرا، ئەمەش دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، بەڵام ئەوانەی پێش 2014 خانەنشین بوون بەپێی ڕێنماییەکان مووچەیان هاوتا نەکرا و تەنیا 100 هەزار دینار چووە سەر مووچەکانیان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئێستا پرۆسەکە دەستیپێکردووەتەوە و بەشێکیان هاوتاکراون و بەهۆی بڕوانامە و خزمەتەوە پارەیەکی زیاتر چووەتەوە سەر مووچەیان، تەنانەت قەرەبووی چوار مانگیش کراونەتەوە. خانەنشینان دوو بەشن، بەشێکیان ئەوانەن لە 2003 بۆ 2014 خانەنشین بوون، بەشێکیش ئەوانەن کە دوای 2014 خانەنشین بوون.
لێدوانی فەرمی: سادق شێخ عوسمان، وتەبێژی یەکێتیی خانەنشینانیی کوردستان بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "ئەو شوێنانەی ژمارەیەکی کەم خانەنشینی تێدایە مووچەیان بۆ بەستراوە و قەرەبووی چوار مانگ کراونەتەوە، واتە مانگەکانی 7 و 8 و 9 و 10، بەڵام لە شارە گەورەکان هێشتا ڕێکارەکان دەستپێنەکراون، لە دوو مانگی داهاتوو سەرجەم خانەنشینانی پێش 2014 ڕێکارەکانی هاوتاکردنی مووچەکانیان بۆ دەکرێت".
ئەمەش بزانە: ژمارەی خانەنشینەکان نزیکەی 20 بۆ 25 هەزار کەس دەبێت، لە قۆناغی یەکەم 100هەزار چووە سەر مووچەکانیان، ئێستا بە فعلی مووچەکانیان هاوتا دەکرێت، ئەوانەشی مووچەیان کەمتر لە 500 هەزار بوو، بۆیان گەیێنراوەتە 500 هەزار دینار .
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی پەروەردە ئاگادارییەک ئاراستەی کەسوکاری قوتابییان دەکات
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
د.شاخەوان عەبدوڵڵا: ڕێککەوتنی نێوان هەولێر و بەغدا جێبەجێ دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
داوا دەکرێت خانووەکەی ئاجاسا کریستی لە بەغداد بکرێتە مۆزەخانە
15 کاتژمێر لەمەوپێش
مەحەتەی هەولێر دەكرێتە مۆزەخانە
21 کاتژمێر لەمەوپێش
توێژینەوەیەک: خواردنی پەتاتەی سوورکراوە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشیی شەکرە زیاد دەکات
22 کاتژمێر لەمەوپێش
نیویۆرک "جەنگی گشتگیر"ی دژی جرجەکان ڕاگەیاند
22 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنجەمین ساڵیادی كۆچی دوایی سابیر كوردستانی بەرز ڕادەگیرێت
9 ئاب
- بزنس
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
دانە گاز: ئاستی بەرهەمهێنانمان لە کوردستان ڕوو لە زیادبوونە
- بزنس
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پلاندانانی عێراق: داهاتی پلانی گەشەپێدان بە 700 تریلیۆن دینار دەخەمڵێنرێت