بافڵ تاڵەبانی: ناكۆكی و لێكترازان بە هەموو شێوەیەك ڕەتدەكەینەوە
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان
ئاڤا نیوز
بافڵ تاڵەبانی بە ناڕاستەوخۆ پشتگیری دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەکات و دەڵێت، "ناكۆكی و لێكترازان بە هەموو شێوەیەك ڕەت دەكەینەوە و پێكەوە هەرێمەكەمان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری ئاراستە دەكەین".
وێنە گەورەکە: دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بەرامبەر بەغدا لەپێناو دابینکردنی مووچە و بودجە ومافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، کەشێکی سیاسیی ئەرێنی ڕەخساندووە، بووەتە لێک نزیکردنەوەی سەرجەم لایەنەکان و ئەمەش هەنگاوەکانی کابینەی 10ی حکومەتی هەرێمی کوردستان خێراتر دەکات.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی كوردستان، لە پێگەی فەرمی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتیی فەیسبووك ڕایگەیاندووە: "ئێمە ناکۆکی و لێکترازان بەهەمووشێوەیەک ڕەتدەکەینەوە و ئامانجمان ئاشتی و پێکەوەژیانە، بەڵام بەرگریکردن لە مافەکانی خەڵک و وەڵامدانەوەی داواکارییە ڕەواکانیان بە ئەرکی خۆمان دەزانین، بۆیە هیوادارین هەموو لایەنەکانی دیکەش بەم نییەتەوە هەنگاوبنێن و پێکەوە هەرێمەکان بەرەو ئاوەدانی و سەقامگیری ئاراستە بکەین".
لەلایەکی دیکەوە: لەبارەی دۆخی هەرێمی کوردستان و پێکهێنانی حکومەتی نوێوە، بافڵ تاڵەبانی ڕایگەیاند: "دەبێت حکومەتی داهاتوو دادپەروەرانە و دوور لە هەموو بیرکردنەوەیەکی حیزبی کار بۆ سەرجەم خەڵکی کوردستان بکات و خزمەتیان بکات."
باكگراوند: ڕۆژی شەممە 11-1-2025، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری وەزیرە كوردەكانی حكومەتی فیدراڵی و نوێنەری فراكسیۆنە كوردستانییەكانی پەرلەمانی عێراق، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەپێناو یەكڕیزی و هاوهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






