ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌وانه‌ی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

دیمەنی یەکێک لەو شوێنانەی لە هەولێر ئامادەکراوە بۆ فەرمانبەران - فۆتۆ محەممەد شوانی
ئاڤا نیوز
قۆناغی دووەمی دابەشکردنی زەوی دەست پێدەکات و سبه‌ی ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران ده‌كرێت به‌مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
وێنە گەورەکە: پرۆسەی دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران و خانەنشینان لە هەرێمی کوردستان نەوەستاوە و حکومەت دڵنیایی دەدات زەوی بە هەر کەسێک دەدات مەرجەکان بیگرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سه‌ربه‌ست مه‌ولوود، سەرپەرشتیاری تیمی وردبینی و ڕێکخستنی فۆڕمی دابەشکردنی زەوی له وه‌زاره‌تی شاره‌وانی بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: له‌و ماوه‌یه‌دا وردبینی بۆ ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر كراوه، ئه‌وانه‌ی فۆرمیان بۆ وه‌رگرتنی زه‌وی پڕكردووەته‌وه و بڕیاره سبەی به نووسراوی فه‌رمی لیستی ناوی 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ر ڕه‌وانه‌ی سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران بکرێت به مه‌به‌ستی په‌سه‌ندكردنیان.
زانیاری زیاتر: فۆڕمی ئه‌و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره، هی هه‌ر چوار پارێزگا و ئیداره سه‌ربه‌خۆكان له خۆ ده‌گرێت و هه‌موو وه‌زاره‌ت و فه‌رمانگه‌كانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستانیشی تێدایه، ئه‌مه‌ش ده‌بێته دووه‌م قۆناغی دابه‌شكردنی زه‌وی.
بۆچی گرنگە: پێشبینی ده‌كرێت له ئاینده‌یه‌كی نزیكدا سه‌رۆكایه‌تیی ئه‌نجوومه‌نی وەزیران لیستی ناوی ئه‌و 150 هه‌زار فه‌رمانبه‌ره په‌سه‌ند بكات و بگه‌ڕێته‌وه بۆ وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و گه‌شتوگوزار تا بخرێته بواری جێبه‌جێكردنەوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە قۆناغی یەکەم زیاتر لە 15 هەزار پارچە زەوی دابەش کران، لە قۆناغی دووەمیش 150 هه‌زار کەس وەری دەگرن، تەنیا نزیکەی 150 هەزار کەسی دیکە ماوە فۆرمەکانیان وردبینی تێدا بکرێت، ئەوانیش پێکدێن لە فەرمانبەرانی وەزارەتەکانی تەندروستی، ئەوقاف، کشتوکاڵ و خانەنشینانی هەرێمی کوردستان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێک‌دا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە





