ئاڤا نیوز
نزیکەی هەزار هاونیشتمانی چەکی پارەیان لە بەڵێندەران کڕیووە، بەڵام تاوەکو ئێستا پارەکانیان وەرنەگرتووە، خاوەنی ئەو چەکە بانکییانە داوا دەکەن ئاڤا میدیا بەدواداچوونیان بۆ بکات.
وێنە گەورەکە: نزیکەی هەزار هاونیشتمانی لە ساڵانی 2014 و 2015 چەکی پارەیان لە ئەو بەڵێندەرانە کڕیوە کە پارەیان لای حکومەت بووە، چەکەکانیش مامەڵەی کڕین و فرۆشتنیان پێوەکراوە و دەستاودەستیان کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو چەکانە لەلایەن بانکەکانەوە پارەکانیان خەرج نەکراوە، ئەو خاوەن چەکانەش داوایان لە ئاڤا کرد، بەدواداچوون بۆ کێشەکەیان بکات.
لێدوانی فەرمی: سارن یوسف، هاونیشتمانییەکی مەسیحییە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند:
- قەرزم لای بەڵێندەرێک بوو ئەویش پارەی لای حکومەت بوو، پارەی کاشی نەبوو بۆم بگەڕێنێتەوە، بۆیە چەکێکی 58 ملیۆن دیناری پێدام کە لە پارەکەی خۆم زیاتر بوو، چەکەکەم بردە بانکی عەنکاوە و وتیان گرفتی نییە و پارەکەی حەواڵەکراوە، بەڵام ئێستا لەبەر قەیرانی دارایی ناتوانیت پارەکەت ڕابکێشیت.
- لە بانکەکە بەڵێننامەیەکیان پێ پڕکردینەوە و وتیان پارەکەتان نافەوتێت دوای یەک دوو مانگی دیکە دەتوانن پارەکەتان ڕابکێشن، ئەوە 10 ساڵ تێدەپەڕێت و پارەکەمان خەرج نەکراوە، دەفتەر چەکم هەیە و بانکەکەش چەکەکەی قبوڵ کردووە، داوا لە حکومەت دەکەین پارەکەمان بۆ خەرج بکات، جا هەمووی پێکەوە بێت یان مانگانە بەشێک لە پارەکە بێت ڕازین.
لەلایەکی دیکەوە: بەپێی بە دواداچوونەکانی ئاڤا لە وەزارەتی دارایی، سەرچاوەیەکی باڵا وتی: ئەم بابەتە پەیوەندی بە بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیرانەوە هەیە و دەبێ چاوەڕێ بکرێت تاوەکو بڕیارێک دەردەچێت.
ئەمەش بزانە: هەر لە بەدواداچوونەکەی ئاڤا میدیا دەرکەوتووە، هۆکارێکی سەرەکی ئەم کێشەیە بۆ خەڵکەکە دەگەڕێتەوە، لەبەرئەوەی سەدان هاووڵاتی موڵک و ماڵی خۆیان بۆ کڕینی ئەو چەکانە فرۆشتووە، بەڵام تاوەکو ئێستا ئەو چەکانە لە بانکەکان خەرج ناکرێن.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 7 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم





