لایەنە سیاسییەكان پشتگیری دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكەی سەرۆکوەزیران دەكەن
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم
كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی
ئاڤا نیوز
بەشێك لە بەرپرسانی حیزب و لایەنە سیاسییەكانی كوردستان لەڕێگەی ئاڤاوە دووپات لە یەكدەنگی و هاوهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان دەكەنەوە لەپێناو سنووردانان بۆ پێشێلكردنی مافە دەستوورییەكانی هەرێمی كوردستان لەلایەن بەغداوە.
چیرۆكی سەرەكی: دەستپێشخەرییە نیشتمانییەكەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، بۆ یەکدەنگی و یەکهەڵوێستی لایەنە کوردستانییەکان بەرامبەر بەغدا لەپێناو دابینکردنی مووچە و بودجە و مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، کەشێکی سیاسیی ئەرێنی ڕەخساندووە و هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی 10ـی حکومەتی هەرێمی کوردستان خێراتر دەکات.
وێنە گەورەكە: ڕۆژی شەممە 11-1-2025، كۆبوونەوەی نائاسایی ئەنجوومەنی وەزیرانی حكومەتی هەرێمی كوردستان بە سەرۆكایەتیی سەرۆكوەزیران، مەسرور بارزانی، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و بە بەشداری وەزیرە كوردەكانی حكومەتی فیدراڵی و نوێنەری فراكسیۆنە كوردستانیەكانی پەرلەمانی عێراق، لە شاری هەولێر بەڕێوەچوو، لەپێناو یەكڕیزی و هاوهەڵوێستی لایەنە كوردستانییەكان لەبەرامبەر پێشێلکردنی مافە دەستوورییەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن حکومەتی فیدراڵییەوە.
لێدوانە فەرمییەکان:
- محەممەد حاجی مەحموود، سکرتێری حزبی سۆسیالیست دیموکراتی کوردستان ڕایگەیاند: "من لەگەڵ کشانەوەم لە بەغدا، چونکە بەغدا كار بۆ كورد ناكات، ڕەنگە فشاریان لەسەر بێت و هەندێک کار بکەن، بەڵام دیسان دەچنەوە سەر ئەقڵە کۆنەکەی پێشتر".
- دانا ئەحمەد مەجید، ڕێکخەری گشتیی بزووتنەوەی گۆڕان وتی: "ئێمە بڕوامان وایە جیاوازییەکانمان و کێبڕکێی سیاسیی لەناوخۆی هەرێمی کوردستان نەبەینە بەغدا، بەڵکو لە بەغدا هەمووان بەیەکەوە ببینە هێزی فشار و داکۆکیکار، بۆ بەرگریکردن لە مافە دەستورییەکانی خەڵکی کوردستان"
- عدنان موفتی، سەرۆکی پێشووتری پەرلەمانی کوردستان ئاماژەی بەوەكرد: "یەکڕیزبین، بەغدا حسابمان بۆ دەکات و ناتوانێت مافەکانمان پێشل بکات، هەموو ئەو لایەنانەی بەشداری هەڵبژاردنیان کردووە و ئەوانەشی بەشدار نەبوون، پێویستە کۆببنەوە و تاوتوێی ئەو دۆخە بکەن و چی پێویستە هەنگاوی بۆ بنێن، ئەمە پەیوەندی بە هەموو تاکێکی کوردەوە هەیە، دەبێت کورد لە ئاستی ئەم بەرپرسیارێتییەدابێت".
- دارا سێکانیانی، ئەندامی فراکسیۆنی یەکگرتوو لە پەرلەمانی عێراق، دەڵێت: "گەرەنتی بۆ شایستە داراییەکان و سەقامگیری ئابووری و ئیداری بۆ کورد دروست نەبووە، بۆیە دەبێت بە یەک پاکێج مامەڵە لەگەڵ بەغدا بکرێت".
- ئایدن مەعرووف، ئەندامی مەکتەبی سیاسی بەرەی تورکمانی ڕایگەیاند: "بەغدا نەفەسێکی دوژمنکارانەی بەرامبەر هەرێمی كوردستان و مووچەخۆرانی هەیە". دووپاتیشی دەكاتەوە، "سەرۆکوەزیران بارزانی ڕۆلێکی گەورەی هەیە تا کورد لە بەغدا بکاتە تیمێکی بەهێزی یەکگرتوو".
- مونا قەهوەچی، جێگری سەرۆکی پارتی چاکسازیی تورکمان وتی: "پێویستە حکومەتی عێراق پابەند بکرێت بەوەی هەموو ماددەکانی دەستوور جێبەجی بکرێت، نەک تەنیا ئەوانەی لە بەرژەوەندیی عێراق و دژی هەرێمی کوردستانن، دەستپێشخەرییەکەی سەرۆکوەزیران لە کات و ساتێکی گونجاودا بوو."
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت