ئاڤا نیوز
داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان جددییە، تەنیا لە هەولێر 54 پاڵاوگە بەیەکجاری داخراون و لەمەودوا خاوەنەکانیان بۆیان نییە بیکەنەوە، هەر لەم پاڵاوگانە 41 کەس دەستگیرکراون و تا ئێستا 25 یان هەر لە زیندانن.
وێنە گەورەکە: یەکێک لەو گلەییانەی بەردەوام دەکرێت پیسی ژینگەی هەولێرە، کاتێک بەیانیان لە شوێنێکی بەرز سەیری ئاسمانی شارەکە دەکەیت، چینێک دووکەڵی ڕەش دەبینیت شارەکەی تەنیوە، هۆکاری سەرەکیش پاڵاوگە نایاساییەکانن، ئەمەش بە هۆکاری زۆربوونی شێرپەنجە و دەیان نەخۆشیی کوشندە دادەنرێت. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی کە هەم وەکو سیاسییەک باوەڕی بە پاراستنی ژینگەیە، هەم وەکو بنەماڵە لای بارزانییەکان پرسی ژینگە بیروباوەڕە، بڕیاری داوە ئەم کێشەیە لە ڕیشەوە چارەسەر بکات.
لێدوانی فەرمی: دڵشاد هیرانی، بەڕێوەبەری فەرمانگەی ژینگەی هەولێر بە ئاڤا میدیای گوت: تاوەکو ئەمڕۆ 54 پاڵاوگەمان داخستووە، داخستنێک کە تا هەتایە خاوەنەکانیان بۆیان نییە بیکەنەوە. لەو پاڵاوگانەی داخراون 41 کەس دەستگیرکراون، بەشێکیان بە ڕێکاری یاسایی ئازاد کراون، بەڵام تاوەکو دوێنێ 25 کەسیان هێشتا لە زیندان بوون.
هۆکارە زانراوەکان: لە چەند مانگی ڕابردوودا، کاتێک لیژنەکانی ژینگە و قایمقامیەت سەردانی ئەو پاڵاوگانەیان کردووە، پسووڵەی ئاگادارکردنەوەیان پێداون و وتوویانە دایبخەن، بەڵام هەندێکیان گوێیان پێنەداوە، هەندێکی تریان کاتێک پاڵاوگەکەیان داخراوە دواتر بەدزی کردوویانەتەوە. بەشێکی دیکەیان پێیان وتراوە فلتەر دابنێن، ئەمانەش بە ڕۆژ فلتەریان داناوە و بە شەو فلتەرەکانیان لابردووە، لەبەرئەوەی دانانی فلتەر سووتەمەنی زۆرتری دەوێت بۆیە بەکاریان نەهێناوە، 41 کەسەکە لەسەر ئەم سەرپێچییانە گیراون.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: دوای بڕیارەکەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، ئیتر پسوولەی ئاگادارکردنەوە نادرێتە هیچ پاڵاوگەیەک، هەر بزانرێت مەرجی تیا نییە یەکسەر دادەخرێت. بڕیارەکە تەنها بۆ بنبڕکردنی دووکەڵ و بۆنی ناخۆشی پاڵاوگەکان نییە، بەڵکو هەر شوێنێکی تریش کارگە بێت یان خواردنگە، دووکەڵ پەیدا ببێت لێپێچینەوەی لەگەڵ دەکرێت.
باکگراوند: دوێنێ یەکشەممە مەسرور بارزانی لەبارەی ژینگەی هەولێر و دهۆک کۆبوونەوەیەکی تایبەتی لەگەڵ بەرپرسانی کارگێڕی و ژینگەی هەردوو پارێزگاکە کرد، لە کۆبوونەوەکەدا چوار بڕیار دران، یەکێکیان داخستنی پاڵاوگە نایاساییەکان بوو.
زانیاریی تایبەت: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا میدیا، مەسرور بارزانی هەردوو پارێزگارەکانی هەولێر و دهۆک، ئومێد خۆشناو و عەلی تەتەری ڕاسپاردووە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و شوێنێک سەرپێچی بکات و بڕیارەکان جێبەجێ نەکات، هەموو ڕێکارێکی بەرامبەر بگیرێتەبەر، هەر کەسێک بێت و هەر پۆست و پلە و پایەیەکی هەبێت چاوپۆشی لێ نەکرێت. لەبارەی پاڵاوگەکان بە ڕاشکاوی وتوویەتی: هەر یەکێکیان بەپێی ستاندار کار نەکات و فلتەری دووکەڵ دانەنێت، دەبێت دابخرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 20 خولەک لەمەوپێش
لە سلێمانی پۆستێک دوای هەشت مانگ یەکلایی دەکرێتەوە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیران سەبارەت بە نەوت و خانەنشینان کۆدەبێتەوە
- بزنس
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نوێترین زانیاری لەبارەی مووچە؛ کێشەی نییە و دەنێردرێت
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
کرێملین: چاوەڕێی ئۆکرایناین بۆ دەستپێکردنی دانووستان
- جیهان
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئۆتۆمبێلێک خۆی دەکات بە نێو قوتابخانەیەکدا و چەند کەسێک دەکوژێت
2 کاتژمێر لەمەوپێش
بۆ یەکەمجار پاڵەوانێتییەک لە عێراق و کوردستان بۆ نابینایان ڕێکخرا
6 کاتژمێر لەمەوپێش
قاقێ لە هەولێر دەستگیر کرا؛ کێ بوو و چی کردووە؟
23 کاتژمێر لەمەوپێش
یەکێتیی زانایان داوا دەکات کارئاسانی لە پرۆسەی هاوسەرگیری و مارەیی بکرێت
27 نیسان
شارەزایانی تەندروستی: کاهوو بەکتریای مەترسیدار لەخۆدەگرێت
27 نیسان
- ژینگە
- 21 کاتژمێر لەمەوپێش
تا کۆتایی مانگی چوار بارانبارین بەردەوام دەبێت