
ژمارەیەک حاجی عێراق لەکاتی بەجێهێنانی فەریزەی حەج
ئاڤا نیوز
دەسەڵاتدارانی سعودیە یەکەم ڤیزای حەجیان بە عێراق بەخشی، ئەمەش وەک پێزانینێک بۆ تەواوکردنی سەرجەم گرێبەستەکانی دەستەی باڵای حەج و عومرە پێش وادەی خۆی.
وێنە گەورەکە: ساڵانە دەسەڵاتدارانی شانشینی سعودیە ڤیزای حەج بۆ ئەو وڵاتانە دابین دەکەن کە پشک بۆ هاووڵاتییەکانیان دیاریکراوە بۆ گەشتی سعودییە و بەجێهێنانی فەریزەی حەج، ئەمەش دوای تەواوکردنی کارەکانیان و ڕاییکردنی ئەو گرێبەستە خزمەتگوزاریانەی پێویستە بۆ سەردانکەرانی بەجێهێنانی حەج دەبێت بیکەن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: لە ڕاگەیێنراوێکدا دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق ڕایگەیاندووە، یەکەم ڤیزای حەجیان بەدەستهێناوە کە لەلایەن سعودیەوە بۆ وڵاتێکی ئیسلامی دەرچووە، ئەمەش لە بەرامبەر تەواوکردنی هەموو ئامادەکارییەکان بۆ حەجی ئەمساڵ لە ماوەیەکی پێوانەییدا.
زانیاریی زیاتر: دەستەکە ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات، ئەوان لە یەکەمین ئەو وڵاتانەبوون کە گرێبەستی خزمەتگوزارییەکانی حەجیان تەواوکردووە، لەنێویاندا گرێبەستەکانی شوێنی مانەوە، گواستنەوه، خواردن، شوێنه پیرۆزەکان و هەموو ئەو بابەتەی پەیوەندیدارە بە وەرزی داهاتووی حەجەوه.
ڕاشیانگەیاندووە: بەدەستهێنانی یەکەم ڤیزای حەج وەک پێزانینێک بوو لەلایەن شانشینی سعودیە بۆ ئەو ئاستە بەرزەی ڕێکخستن کە لەلایەن دەستەکەوە لە هەموو مامەڵەکانیدا نیشانیداوە.
لەلایەکی دیکەوە: هەفتەی ڕابردوو بەڕێوەبەرایەتیی حەج و عومرەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ دەستەی باڵای حەج و عومرەی عێراق کۆبوونەوە و بڕیاریاندا، ڕێکارەکانی چوونە حەج بە ڤیزای ساڵ لەسەر حەجخوازان تووندتربکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






