جارێکی دیکە دۆسیەی ئەو کچە ئیسرائیلییەی لە عێراق ڕفێنرا دێتەوە بەر باس
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 14 کانوونی دووەم

ئیلزابێس تسورکۆڤ
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ لە بێسەرووشوێنبوونی لە عێراق، خوشکێکی ئیلیزابێت تسورکۆڤ بە لێدوانێکی هەموو میدیاکانی جیهان بە خۆیەوە سەرقاڵ دەکات و ڕایگەیاند، بۆ دۆزینەوەی خوشکە ونبووەکەی هیوایان بە ئیدارە نوێیەکەی ترەمپ هەیە.
چیرۆکی سەرەکی: ئیلیزابێت تسورکۆڤ کە خاوەنی هەردوو ڕەگەزنامەی ئیسرائیلی و ڕووسییە، قوتابی دکتۆرا و توێژەرێکی ئیسرائیلییە لە سیاسەتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، پێش نزیکەی 2 ساڵ بەمەبەستی ئەنجامدانی توێژینەوەیەک هاتووەتە عێراق، بەڵام تا ئێستا هیچ سۆراغێکی نییە.
وێنە گەورەکە: ئەم توێژەرە ئیسڕائیلی-ڕووسی-یە لە مانگی کانوونی دووەمی 2022 بە پاسپۆرتی ڕووسیەوە سەردانی بەغدای پایتەختی کرد بۆ تەواوکردنی توێژینەوەکەی لەسەر گرووپە چەکدارەکان لە عێراق. بەڵام لە کۆتایی مانگی ئازاری ساڵی 2023 لە بەغداد بێسەر و شوێن بوو.
لێدوانی فەرمی: ئیما تسورکۆڤ خوشکە گەورەی ئیلیزابێت ڕایگەیاند، “ئێمە هیوادارین کە ئیدارەی داهاتووی ئەمریکا کۆتایی بەو دۆسیەیە بهێنێت و بە فشارخستنەسەر حکومەتی عێراق خوشکەکەم ئازاد بکەن”
ئەوەش بزانە: لە پێنجی تەمموزی هەمان ساڵدا ڕاگەیەنرا کە تسورکۆڤ لە عێراق ڕفێندراوە، ئەوکات باسم عەودای گوتەبێژی حکومەتی عێراق ڕایگەیاند: لێکۆڵینەوە لەم کەیسە لە 7ی تەمووزی 2023ـەوە دەستی پێکردووە، بەڵام "تاوەکو حکومەتی عێراق لێکۆڵینەوە فەرمییەکانی تەواو نەکات و نەگاتە ئەنجام، هیچ لێدوانێکی فەرمی لەوبارەیەوە نادەن".
باکگراوند: 20ی نیسانی 2024 ئەوکاتەی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق لە ئەمریکا بوو لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا کچێک کە خۆی بە خوشکی ئیلیزابێت تسۆرکۆف ناساند هێرشی تووندی کردە سەر سوودانی و بە "پاڵپشتیکردنی ملیشیا و گروپە تیرۆرستییەکان" تۆمەتباری کرد و گوتی: "ئەوانەی لە حکومەت لەگەڵتن جگە لە چەند ملیشیا و تیرۆرستێک هیچیتر نین".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
سعوودیە و ئەمریکا مانۆڕی سەربازیی هاوبەش دەکەن
- هەواڵ
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
14 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
16 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش

شیروان عەبدوڵڵا: داوا دەکەم هەمووان دەنگ بدەن بەو لیستەی کە خەمخۆری کوردستانە
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 52 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل هەڕەشەی دەستپێکردنەوەی شەڕ لە لوبنان دەکات
- هەواڵ
- 4 تشرینی دووەم
لە ئێران دەستگیرکردن بەڕێژەی 70% زیادیکردووە






