ئاڤا هۆکاری دابەشنەکردنی زەویی فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا ئاشکرا دەکات
- کوردستان
- 14 کانوونی دووەم
دیمەنی چەند پارچە زەوییەک لە سنووری پارێزگای هەولێر
ئاڤا نیوز
هەزار و 438 فەرمانبەری وەزارەتی کارەبا لە سنووری هەولێر نزیکەی چوار مانگە ڕەزامەندی پێدانی زەوییان بۆ دەرچووە، بەڵام تاوەکو ئێستا تیروپشکیان بۆ نەکراوە و داوایان لە ئاڤا کردووە بەدواداچوون بۆ هۆکارەکەی بکەن. شارەوانی هەولێریش دەڵیت، بەمزوانە تیروپشکیان بۆ دەکرێت.
چیرۆکی سەرەکی: داواکاری ئەو فەرمانبەرانە بەمشێوەیە "ئێمە فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەباین ناوەکانمان لە زنجیرەی ژمارە 3562 دەست پێدەکات تاوەکو ژمارە 5000 کەبە ناوی دیلان دلێر کۆتایی پێدێت، لە ڕەزامەندییەکەی ئەنجوومەنی وەزیران تەنیا زەوی بۆ فەرمانبەرانی وەزارەتی کارەبا نەدراوە وەزارەتەکانی دیکە ژمارەی زەوییەکانیان وەرگرت."
وێنە گەورەکە: بەرواری 13-10-2024 وەزارەتی شارەوانی و گەشتوگوزار ناوی پێنج هەزار کەسی هاوپێچی نووسراوێک کردووە و ئاراستەی سەرۆکایەتی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ دابەشکردنی زەوی بەسەریاندا. لەو پێنج هەزارە سێ هەزار پارچەیان دابەشکراون، بەڵام بەشێکیان ماون کە تاوەکو ئێستا تیروپشکییان بۆ نەکراوە.
لێدوانی فەرمی: کارزان عەبدولهادی، سەرۆکی شارەوانی هەولێر بە ئاڤای ڕاگەیاند، "ئێستا لە پرۆسەی وردبینی و تەواوکردنی پرۆسەکەن، لەگەڵ ئەوەش زەوی ئامادەکراوە و بۆیان جیا دەکەینەوە، مافی هیچ کامێکیان نافەوتێت و لە ئایندەیەکی نزیک تیروپشک بۆ پێدانی زەوییەکانیان دەکرێت."
باکگراوند: لە سنووری سەرۆكایەتی شارەوانیی هەولێر، 50 بۆ 60 هەزار فەرمانبەر لەو بڕیارەی وەرگرتنی زەوی سوودمەند دەبن و لە گەزنە زەویان بۆ دابینكراوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 52 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 8 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 14 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






