
وێنەی ئامەد سەرهەد ناسراو بە ئیسلام دۆتکانلۆ کە میت لە ئۆپەراسیۆنێکدا کردوویەتیە ئامانج؛ وێنە؛ ئانادۆڵۆ
ئاڤا نیوز
میدیاکانی تورکیا لە زاری دەزگای هەواڵگریی وڵاتەکە، کوژرانی ئامەد سەرهەد، ناسراو بە ئیسلام دۆتکانلۆ، بەرپرسی ئەکادیمیای فەرماندەیی پژاک-پەکەکە، لەگەڵ شڤان چیا ناسراو بە ئاکام شاهی، پاسەوانەکەی لە قەزای پێنجوێنی شاری سلێمانی کوژراون، بەڵام میدیای پەکەکە تاوەکو ئێستا هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
چیرۆکی سەرەکی: ئامەد سەرهەد، ناوی لە لیستی داواکراوانی میتدا هەبووە، هەواڵگریی تورکیا بە پشت بەستن بە هەواڵگرییەکانی لە ناوچەکەدا، شوێنەکەیان دیاری کردووە، دواتر ئۆپەراسیۆنێکیان لە شوێنی مانەوەی کە لە قەزای پێنجوێنی سەر بە پارێزگای سلێمانی بووە، ڕێکخستووە، بەپێی زانیارییەکانی میت بەرپرسی فەرماندەیی ئەکادیمی پەکەکە و پاسەوانەکەی کراوەنەتە ئامانج و کوژراون.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی تورکیا لەسەر زاری میت ڕایانگەیاندووە: ئامەد سەرهەد ناسراو بە ئیسلام دۆتکانلو، کە لە دامەزرێنەرانی پژاکی لقی ئێرانی پەکەکەیە، بەرپرسی ئەکادیمیای مەشقی فەرماندەیی سمکۆ سەرهەڵدان، و پاسەوانەکەی شڤان چیا بە ناوی ئاکام شاهێ لە قەزای پێنجوێنی سەر بە شاری سلێمانی کوژراون.
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: میدیاکانی پەکەکە هەواڵی کوژرانی ئەو دوو کەسەیان پشتڕاست نەکردووەتەوە.
باکگراوند: سەرهەد پێشووتر لە شارەکانی ئامەد و بەدلیسی باکووری کوردستان لە ڕیزەکانی پەکەکە کاری کردووە، بەهۆی چالاکییەکانی دژی سوپای تورکیا ناوی چووەتە لیستی داواکراوەکان، داوتر هاتووەتە سلێمانی لەوێ دەستی بە چالاکییەکانی کردووە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە





