تابلۆی وەزارەتی دارایی و ئابووری هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دارایی و ئابووریی حكومەتی هەرێمی كوردستان، لە ڕاگەیێنراوێكدا ئاشكرای دەكات كە لە كۆی مانگەكانی ساڵی 2024، وەزارەتی دارایی عێراق، تەنیا مووچەی 10 مانگی مووچەخۆرانی هەرێمی كوردستانی ناردووە، واتە تەنیا 48%ی بەشە بودجەی بۆ کوردستان ناردووە.
وێنە گەورەكە: بەهۆی نەناردنی بڕی پێویستی پارە لەلایەن حكومەتی عێراقەوە، تاوەكو ئێستا فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستان مووچەی مانگی 12ی ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە، ئەمە لە كاتێكدایە كە فەرمانبەرانی عێراق چەند ڕۆژێكی دیكە مووچەی مانگی یەكی ئەمساڵ وەردەگرن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی دارایی و ئابووری ڕایگەیاند:
- وەزارەتی دارایی عێراق تەنیا 48%ی شایستەی لە بەشە بودجەی هەرێمی كوردستان بۆ ساڵی 2024 بە 52 گوژمە ناردووە.
- لە 1-1-2024 تاوەكو 31-12-2024 وەزارەتی دارایی فیدRاڵ لە كۆی 20 تریلیۆن و 910 ملیار و 463 ملیۆن و 950 هەزار دینار، تەنیا 10 تریلیۆن و 26 ملیار و 883 ملیۆن و 544 هەزار دیناری ناردووە كە دەكاتە 48%ی كۆی شایستەكانی هەرێمی بەپێی یاسای بودجەی گشتیی عێراق.
- وەزارەتی دارایی فیدراڵ یەک دیناری بۆ خەرجی بەکارخستن و وەبەرهێنان بۆ هەرێمی کوردستان نەناردووە، ئەو تەمویلەشی بۆ مووچە ناردوویەتی بە نزیکەیی دەکاتە مووچەی (10) مانگی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان لە تێکڕای ساڵەکە.
لەلایەكی دیكەوە: بەپێی زانیارییەکانی ئاڤا نیوز, حکومەتی هەرێمی کوردستان داوای کردووە لەگەڵ شاندی سیاسی سەردانی بەغدا بکات کە بڕیارە سەردانی سوودانی بکەن و پەیام و هەڵوێستیی حکومەتی هەرێمی کوردستانی پێبگەیێننن لەبارەی مووچە و بودجە، دەبێت ئەمساڵ مووچە و شایستە داراییەکانی خەڵکی کوردستان دابین بکرێن و هاوشێوەی ساڵی ڕابردوو نەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 خولەک لەمەوپێش
ئێران بۆ یەکەمجار مووشەکی خەیبەری بەکارهێنا
- هەواڵ
- 20 خولەک لەمەوپێش
ئێران: هیچ تیشکدانەوەیەکی ئەتۆمی دوای هێرشەکەی ئەمەریکا ڕووینەداوە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا هەنگاوێکی خۆپارێزی خێرا دەگرێتەبەر
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
19 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە
- بزنس
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شارەزایەکی ئابووری: دەبێت عێراق خۆی بۆ ئەگەری داخستنی گەرووی هورمز ئامادە بکات