ئاڤا نیوز
پۆلیسی نەهێشتنی تاوان لە پارێزگای هەڵەبجە بەتۆمەتی دزینی محاویلەی کارەبا دوو کەس دەستگیر دەکات. لەلایەکی دیکەوە شارەوانیی هەڵەبجە هەڵمەتێکی دەست پێکردووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا.
چیرۆکی سەرەکی: خەڵکی گوندی دەرەشیشی خواروو لە سنووری پارێزگای هەڵەبجە پۆلیس ئاگادار دەکەنەوە و سکاڵا دژی دوو کەس تۆمار دەکەن کە گوایە محاویلەی کارەبایان دزیوە. پۆلیس ئەو دوو کەسە دەستگیردەکەن کە یەکێکیان تەمەنی 24 ساڵە و ئەوەی دیکەش تەمەنی 32 ساڵە و دانیشتووی پارێزگای هەڵەبجەن، ئەو دوو کەسە ئێستا بەپێی ماددەی یاسای 446 ڕاگیراون.
لەلایەکی دیکەوە: شارەوانی هەڵەبجە هەڵمەتێکی ڕاگەیاندووە بۆ دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵی بەرەڵا، ئەوانەی بەرەڵای کۆڵان و بازاڕ کراون، وەک مانگا و گوێرەکە.
لێدوانی فەرمی: فەرحان عیزەت، وتەبێژی سەرۆکایەتیی شارەوانی هەڵەبجە ڕایگەیاند:
- ئەم هەڵمەتەمان دەستپێکردووە و هەرچی ئاژەڵی بەرەڵڵایە دەستیان بەسەرا دەگرین، چونکە بوونەتە هۆی ناشیرینکردنی سیمای شار و زیان بە درەختی ناو شەقامەکان دەگەیەنن و هەندێ جاریش دەبنە هۆی دروستبوونی ئاستەنگی هاتووچۆ.
- با خاوەن ئاژەڵەکان بزانن تائێستا نۆ ئاژەڵ دەستیان بەسەردا گیراوە، خاوەنەکانیان بە بڕی 150 هەزار دینار بۆ مانگا و 75 هەزار دینار بۆ ئاژەڵی بچووک غەرامە دەکرێن.
- بۆ ئەوەی سیمای ناو شاری هەڵەبجە جوان بمێنێ، داوا لە خاوەن ئاژەڵەکان دەکەم کۆنترۆڵیان بکەن و بەرەڵای ناو شاریان نەکەن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت