
بینای پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
هەفتەی داهاتوو پەرلەمانی عێراق کۆدەبێتەوە و بۆ دەنگدان لەسەر پێنج پرۆژە یاسا و خوێندنەوەی یەکەمیش بۆ سێ پرۆژەیاسای دیکە دەکات، دیارترینیان دەنگدان دەبێت لەسەر هەمواری یاسای بودجە و دەستپێکردنەوەی هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی هەمواری یاسای بودجە، تێچووی بەرهەمهێنان و گواستنەوەی نەوتی کوردستان لە 6 دۆلارەوە بۆ 16 دۆلار زیاد دەکرێت، لەسەر ئەو بنەمایەش بڕیارە هەناردەی نەوتی هەرێمی کوردستان ڕاستەوخۆ دەستپێبکاتەوە.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: پەرلەمانی عێراق کارنامەی دانیشتنی ڕۆژی یەکشەممە 19-1-2025ـی بڵاوکردووەتەوە، دیارترین بڕگەکانی کۆبوونەوەکەش بریتین لە:
یەکەم: دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای دەزگای هەواڵگریی نیشتیمانیی
دووەم: دەنگدان لەسەر هەمواری پرۆژەیاسای بودجە
سێیەم: دەنگدان لەسەر هەمواری چوارەمی یاسای وەبەرهێنان
چوارەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای سەندیکای پرۆگرامسازانی عێراق
پێنجەم: دەنگدان لەسەر پێشنیازە یاسای هەمواری یەکەمی بنەماکانی هاوتاکردنی بڕوانامە و پلەی زانستی
شەشەم:خوێندنەوەی یەکەم بۆ پرۆژەیاسای ڕێکخستنی کرێی خزمەتگوزارییەکان
حەوتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای هەمواری یەکەمی دەستە گشتییەکان بۆ چاودێری تەرخانکراوەکانی داهاتەکانی فیدراڵی.
هەشتەم: خوێندنەوەی یەکەم بۆ پێشنیازەیاسای پاراستنی مافی کەمینەکان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 59 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






