مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کۆبوونەوە
- کوردستان
- 16 کانوونی دووەم

وێنەی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانی کوردستان لە هەولێر لەبارەی پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەت کۆبوونەوە، ئەمەش دەبێتە یەکەم کۆبوونەوەی نێوانیان دوای پرۆسەی هەڵبژاردن.
وێنە گەورەکە: ئەم کۆبوونەوەیە لە چوارچێوەی دەستپێشخەرییە نیشتمانییەکەی مەسرور بارزانی دێت بۆ یەکڕزی و یەکهەڵوێستی لایەنە سیاسییەکانی کوردستان دێت بەرامبەر حکومەتی عێراق بۆ بەدەستهێنانی مافە دەستوورییەکانی خەڵکی کوردستان، هەر ئەم دەستپێشخەرییە هۆکارێک بوو بۆ خێراترکردنی هەنگاوەکانی پێکهێنانی کابینەی ١٠ی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
لێدوانی فەرمی: هۆشیار زێباری، ئەندامی دەستەی کارگێڕیی مەکتەبی سیاسیی پارتی دەڵێت:
- کۆبوونەوەکە دوێنێ چوارشەممە کراوە، زۆر بە ئارامیی بەڕێوەچووە و مەسرور بارزانی و بافل تاڵەبانی گفتوگۆی ڕاشکاوانە و بونیاتنەرانەیان کردووە.
- هاوتەریبە لەگەڵ پڕۆسەی دانوستانەکانی نێوان پارتی و یەکێتی بۆ هەرچی زوو پێکهێنانی کابینەی نوێی حکومەتی هەرێمی کوردستان".
بۆچی گرنگە: چاوەڕێ دەکرێت کۆبوونەوەی نێوان سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و بافڵ تاڵەبانی هۆکارێکی کاریگەر بێت بۆ هەرچی زووە پێکهێنانی کابینەی دەیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان. ئەمەش دوای کەمتر لە سێ مانگ لە بەڕێوەچوونی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان دێت.
باکگراوند: پارتی و یەکێتی تاوەکو ئێستا چوار کۆبوونەوەیان لەبارەی پێکهێنانی حکومەت کردوون، دوو کۆبوونەوەی سیاسی بوون و دوو کۆبوونەوەیان تەکنیکی بوون. کۆبوونەوە تەکنیکییەکان بۆ نووسینی ڕەشنووسی کارنامەی حکومەتی نوێ و دابەشکردنی دەسەڵاتەکان بوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ گەیشتەوە کۆشکی سپی و کۆبوونەوەیەکی گرنگی هەیە
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
14 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت