گومرگی عێراق: ساڵی ڕابردوو داهاتمان زیاتر بووە لە دوو تریلیۆن دینار
- بزنس
- 16 کانوونی دووەم

بەندەری فاو کە بەشێکی ئاڵوگۆری بازرگانیی عێراقی تێدا دەکرێت
عێراق
دەستەی گشتیی گومرگی عێراق ڕایدەگەیێنێ، لە ساڵی 2024 داهاتیان زیاتر بووە لە دوو تریلیۆن دینار و پێشبینی ئەوەش دەکات لەمساڵدا داهات زیاتر بێت.
وێنە گەورەکە: عێراق لە سەرەتای ئەمساڵەوە دەستیکردووە بە کارکردن بە سیستمی ئەلیکترۆنی لە دەروازە سنوورییەکانی بە مەبەستی کەمکردنەوەی بەربەستە بیرۆکراتیەکان لەگەڵ دامەزراندنی حوکمڕانی باش و بەرەنگاربوونەوەی گەندەڵی.
لێدوانی فەرمی: حەسەن عەکیلی، سەرۆکی دەستەکە لە لێدوانێکیدا بۆ ئاژانسی فەرمی عێراق ڕایگەیاند: "داهاتی دەستەکەمان بۆ ساڵی 2024 گەیشتووەتە دوو تریلیۆن و 131 ملیار دینار و پێشبینی دەکرێت لە ساڵی 2025 ئەم ژمارەیە بەرز ببێتەوە".
لە هەمان کاتدا: عەکیلی ئاماژەی بەوەدا، دەستەی گومرگ کار بۆ تەواوکردنی جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی و فراوانکردنی دەکات بۆ ئەوەی هەموو ناوەندە گومرگییەکان بگرێتەوە.
- ڕوونیشیکردەوە "ئامانج ئەوەیە هەموو دەروازە گومرگییەکان بخەنە ناو سیستەمی ئەلیکترۆنی و دەست بکەن بە جێبەجێکردنی نوێترین شێوازەکانی گومرگیی کە پشت بە تەکنەلۆژیای مۆدێرن و زیرەکی دەستکرد و پەیوەندی ئەلیکترۆنی دەبەستن."
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پەیوەست بە چاکسازی کارگێڕیی و دارایی، ڕۆژی 31-12-2024، لە نووسینگەی سەرۆکوەزیرانی عێراق کۆبوونەوەیەک بە سەرۆکایەتی ڕاوێژکاری سەرۆکوەزیران بۆ کاروباری گومرگ و دەروازە سنووریەکان بەڕێوەچوو، لە کۆبوونەوەکەدا بڕیاریدا لە سەری ساڵەوە لە دەروازە سنوورییەکانی عێراق کار بە سیستمی ئەلیکترۆنی بکرێت.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 4 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






