
دایکێک و منداڵەکەی لە ناو داروپەردووی بینا ڕووخاوەکانی غەززە دانیشتوون
ئاڤا نیوز
دوای زیاتر لە 15 مانگ لە شەڕ، سەرئەنجام لە ژێر گوشاری ئەمریکا و بە نێوەندگریی قەتەر و میسر، ڕێککەوتنی ئاگربەستی غەززە و ئازادکردنی بارمتەکان ڕاگەیێنرا.
وێنە گەورەکە: بڕیارە ڕێککەوتنەکە لە ڕۆژی یەکشەممە، 19-1-2025ـەوە بچێتە بواری جێبەجێکردنەوە، هەرچەندە هەندێک هەوڵیش هەن بۆ ئەوەی هەرچی زووترە جێبەجێ بکرێت. لەگەڵ ئەوەدا ئیسرائیل لە هێرش و کوشتار نەوەستاوە و لە دوای ڕاگەیاندنی ئاگربەستیشەوە لانیکەم 81 فەلەستینیی لە کەرتی غەززە کوشتوون و 188 کەسیش بریندار بوون.
لەلایەکی دیکە: چاودێران ئاگربەستەکە بە لەرزۆک ناودەبەن، چونکە ئیسرائیل گوتویەتی، حەماس بە تەمایە ئەوپەڕی قازانج لە ئاگربەستەکە وەربگرێت، لەبەرامبەردا حەماس ئەمە ڕەتدەکاتەوە و دەڵێت بە تەواویی پێیەوە پابەندە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: هێشتا کابینەی جەنگی ئیسرائیل بۆ پەسەندکردنی کۆتایی ئاگربەستەکە کۆنەبووەتەوە. بەڵام حەماس ئامادەکاریی تەواوی کردووە و بە گوێرەی زانیارییەکان لە یەکەم ڕۆژی ئاگربەستەکەدا سێ بارمتەی ژنی ئیسرائیلی ئازاد دەکات.
کاردانەوەکان: وڵاتان پێشوازییان لە ڕێککەوتنەکە کردووە و داوایان کردووە هەرچی زووە یارمەتیی مرۆیی بگەیێنرێتە کەرتی غەززە و دەست بە خاوێنکردنەوە و ئاوەدانکردنەوەی کەرتەکە بکرێت.
ڕێککەوتنەکە بەم شێوەیە: هێشتا وردەکارییەکانی ڕێککەوتنەکە تەواو نەبوون و بڵاو نەکراونەتەوە، بەڵام ئاگربەست و کشانەوەی سوپای ئیسرائیل و بەردانی بارمتەکان لە خۆدەگرێت. هاوکات، هێشتا تیمەکانی دانوستاندن لە دەوحەوی پایتەختی قەتەرن بۆ ڕێککەوتنی تەواوەتیی لە سەر سەرجەم وردەکارییەکان.
کاریگەریی و لێکەوتەکان: حەماس هۆشداریی دەدات ئەگەر ئیسرائیل بەردەوام بێت لە هێرشەکانی ئەوا ژیانی بارمتەکانی دەخاتە مەترسییەوە و دەڵێت، هەر دەستدرێژیی و هێرشکردنێک لەم قۆناغەدا دەتوانێت ئازادیی بارمتەکان بگۆڕێت بۆ کارەسات.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 10 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی بەرنامەی داهاتووی پارتی لە بەغدا ئاشکرا کرد
- کوردستان
- 16 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 54 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات





