
دیمەنێکی پێشانگای نێودەوڵەتی کتێب لە هەولێر، وێنە: AA
ئاڤا نیوز
بە چاودێری ڕاستەوخۆی سەرۆک بارزانی، ئامادەكارییەكان بۆ کردنەوەی 17مین پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب دەستیپێكردووە، دەزگاكانی چاپ و بڵاوكردنەوە خۆیان تۆمار دەکەن بۆ بەشداربوون.
وێنە گەورەکە: ساڵانە لە پارێزگای هەولێر پێشانگای نێودەوڵەتیی بۆ کتێب دەکرێتەوە، ژمارەیەکی بەرچاو لە دەزگاکانی چاپ و بڵاوکردنەوە لە زۆربەی وڵاتان بەشدار دەبن و کتێبەکانی خۆیان لە پێشانگاکە نمایش دەکەن، خوێنەران و کڕیارانی کتێب لەسەرجەم شارەکانی کوردستان و عێراق بەشدار دەبن.
لێدوانی فەرمی: ئەیهاب قەیسی، بەڕێوەبەری پێشانگای نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ كتێب، بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: بڕیارە لە 9- 4- 2025 پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب بەچاودێریی و سەرپەرشتی ڕاستەوخۆی سەرۆك بارزانی بكرێتەوە کە بۆ ماوەی 10 رۆژ بەردەوام دەبێت، ئەمساڵ پێشانگەیەكی باشتر لە ساڵانی پێشوو بەڕێوە دەبەین.
ئەیهاب قەیسی باسی لەوەش کرد، ئاگاداری سەرجەم دەزگا ناوخۆیی و دەرەكییەكان دەكەینەوە كە لە ئێستاوە خۆیان تۆمار بكەن.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشانگاکە ماوەی 16 ساڵە بەردەوامە و ئەمساڵ پێ دەنێتە 17 ساڵی تەمەنی، لەماوەی ئەو چەند ساڵەدا هەزاران کتێبی پێشکەش بە کتێبخانەی هاونیشتمانیان کرد و بە كەرنەڤاڵی كتێب ناوبانگی دەركردووە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
حیزبوڵڵا هۆکاری ڕفاندن و ئازادکردنی تسۆرکۆڤ ئاشکرا دەکات
- بزنس
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراق نووسراوی خەرجکردنی مووچە بۆ تەیف سامی دەنێرێت
- جیهان
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ و زێلێنسکی کۆبوونەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
کارکردن لە جووتسایدی دێگەڵە - کۆیە بەردەوامە
12 کاتژمێر لەمەوپێش
كاسبكارێک له ماڵهوه خواردهمهنى دروست دهكات و له پیشهسازیی باكووری ههولێر دهیفرۆشێت
13 کاتژمێر لەمەوپێش
بەرپرسی ڕاگەیاندنی هاتووچۆی ڕاپەڕین ژوورهكهى هاوشێوهی نەمامگه لێكردووه
14 کاتژمێر لەمەوپێش
70 ملیۆن کەس لەسەرانسەری جیهان نابیستن
15 کاتژمێر لەمەوپێش
براوەکانی خەڵاتی باڵۆندۆری 2025 دەستنیشانکران
22 ئەیلوول
- کولتوور
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
لە ساڵیادی ڕیفراندۆمدا گەورەترین چالاکی و نمایشی ئاڵای کوردستان دەکرێت