
د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق
ئاڤا نیوز
د.فوئاد حوسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق دەڵێت، بۆ ئێران دووپاتمان کردەوە پرسی گرووپە چەکدارەکانی عێراق پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و نزیکن لە ڕێککەوتن لەسەر میکانیزمێک بۆ داخستنیان.
لێدوانی فەرمی: فوئاد حوسێن لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی "شەرق ئەلئەوسەت" گوتوویەتی:
- "لە سەردانەکەمان بە یاوەریی محەممەد شیاع سوودانی بۆ تاران، دووپاتمان کردەوە کە پرسی گرووپە چەکدارەکان پرسێکی ناوخۆیی عێراقە و دەبێت لەناوخۆی عێراق چارەسەر بکرێت".
- گفتوگۆ لەنێو کۆمەڵگە، ناوەندی سیاسی و سەرکردەکان لەئارادیە دەربارەی کۆکردنەوەی چەک لەدەستی دەوڵەت و چەندین میکانیزم لەمبارەیەوە خراونەتە ڕوو، لەوانەش، گرووپە چەکدارەکان ببنە بەشێک لە دەستەی حەشدی شەعبی کە دەستەکە یاساییە، یاخود ئەو گرووپانە چەکی خۆیان ڕادەستی حەشدی شەعبی بکەن و تەنیا ببنە هێزی سیاسی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆتاییەکانی ساڵی ڕابردوودا ئەمریکا و ڵاتانی ڕۆژئاوا هۆشدارییان دابووە عێراق بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەو گرووپە چەکدارانەی سەر بە ئێران، لەو کاتەوەش حکومەتی عێراق لە گفتوگۆدایە لەگەڵ سەرکردەکانی ئەو گرووپانە لە پێناو چەک داماڵین و هەڵوەشاندنەوەیان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 46 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەغدا.. ئەفسەرێکی پلە باڵا و هاوسەرەکەی بە تۆمەتی ساختەکاری دەستگیر دەکرێن
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
دەستەی ڕاگەیاندن و گەیاندن وادەی قەدەغەی بانگەشەی میدیایی ڕادەگەیێنێت
- عێراق
- 22 کاتژمێر لەمەوپێش
کۆمیسیۆن نوێترین ئاماری ژمارەی کاندیدان ئاشکرا دەکات






