
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی - شا عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینی ئوردن
ئاڤا نیوز
دوای ئەوەی بە سەردانێکی فەرمی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی گەیشتە ئوردون و لەلایەن شا عەبدوڵلای دووەم، شای شانشینی ئوردن پێشوازی لێ کرا. شای ئوردن پەیامێکی بۆ سەرۆک بارزانی نارد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاند:
- بە سەردانێکی فەرمی گەیشتوونەتە عەممانی پایتەختی ئوردن و لەگەڵ شا عەبدوڵڵای دووەم، شای شانشینی ئوردن گفتوگۆمان لەبارەی پەرەپێدانی هاریکاری و هاوئاهەنگیی نێوان ئوردن و هەرێمی کوردستان و دەرفەتەکانی فراوانکردنی لە بوارە جیاوازەکاندا کرد.
- شا عەبدوڵڵای دووەم، سڵاو و ڕێز و پێزانینی خۆی بۆ جەنابی سەرۆک مەسعود بارزانی دەربڕی.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: تەوەرێکی دیکەی کۆبوونەوەکانی نێوان سەرۆکوەزیران بارزانی و شای ئوردن، جەختکردنەوە بووە لە گرنگیی پتەوکردنی پەیوەندیی دۆستانەی ئوردن لەگەڵ هەرێمی کوردستان و عێراق لە هەموو بوارەکاندا. سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی دەڵێت، "هەوڵەکانی شانشینی هاشمیی ئوردنی بە ڕێبەرایەتیی شا عەبدوڵڵای دووەممان بۆ بەدیهێنانی ئاشتی و سەقامگیری لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، بەرز نرخاند".
لەلایەکی دیکەوە: بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە، پەیوەست بووە بە باردۆخی سووریا، لە ڕاگەیێنراوەکە هاتووە؛ "دووپاتمان کردەوە کە ئاسایش و سەقامگیری سووریا، بۆ سەقامگیریی ناوچەکە زۆر گرنگە، هەروەها جەختمان لە گرنگیی بەردەوامبوونی ڕێککەوتنی ئاگربەست لە کەرتی غەززە و گەیشتن بە ئاشتییەکی گشتگیر لە سەرتاسەری ناوچەکەدا کردەوە".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت