
بەیار تەقیێددین، بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن - حکومەتی هەرێمی کوردستان
ئاڤا نیوز
دوای دوو ساڵ لە وەستاندنی پڕۆژەی دروستکرنی یەکەی نیشتەجێبوون بۆ خێزانە کەمدەرامەتەکانی هەرێمی کوردستان، وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن چەند پێشنیازیکی نوێ تاوتوێ دەکات بەمەبەستی دەستپێکردنەوەی کارکردن لە تەواوکردنی یەکەکان.
وێنە گەورەکە: نۆ هەزار و 4 یەکە لەسەرجەم پارێزگا، ئیدارە سەربەخۆ و قەزاکانی هەرێمی کوردستان بەشێکیان بوویادنراون و بە ڕێژەی جیاواز گەیشتوونەتە ئاستی تەواوبوون، بەڵام بەهۆی قەیرانی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان نەیتوانیوە کار لەسەر تەواوکردنیان بکات، بەهۆی کەمی قازانجیش وەبەرهێنەرەکان پڕۆژەکە وەرناگرن.
لێدوانی فەرمی: بەیار تەقیێددین، بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن لە بەرنامەی مۆری ئاڤا گوتی، "بۆ تەواوکردنی ئەو یەکانە پێویستمان بە 300 ملیار دینارە، لەماوەی داهاتوو نووسراو بۆ ئەنجوومەنی وەزیران دەکەین بۆ دابینکردنی ئەو بڕە."
زانیاریی زیاتر: بەگوتەی بەڕێوەبەری بەشی بیناسازی لە وەزارەتی ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن، قەرزکردنی پارە لە پشکی وەزارەتی ئاوەدانکردنەوەی عێراق یەكێک دەبێت لە پێشنیازەکان.
بۆچی گرنگە: بەگوێرەی ئامارێکی یەکێتیی کرێنشینانی هەرێمی کوردستان نزیکەی 650 هەزار یەکە لەسەرجەم پارێزگاکانی هەرێمی کوردستان چۆڵکراون، تەواوکردنی ئەو یەکانە بەڕێژەیەکی بەرچاو کرێی یەکەکان دادەبەزێنێت.
ژمارەکان وادەڵێن: 26 هەزار کەس ناوی خۆیان بۆ وەرگرتنی ئەو یەکانە تۆمارکردووە و پرۆسەکە دەیانگرێتەوە، یەکەکان بەمشێوەیە بەسەر ناوچەکان دابەش دەبن:-
هەولێر: هەزار و 356 یەکە.
سلێمانی: سێ هەزار و 876 یەکە.
دهۆک: دوو هەزار و 116 یەکە.
هەڵەبجە: 192 یەکە.
ئیدارەی گەرمیان: 360 یەکە.
ئیدارەی سۆران: 360 یەکە.
ئیدارەی راپەرین: 420 یەکە.
ئیدارەی زاخۆ: 324 یەکە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 41 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتایی هات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
15 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت