سەرۆکی پێشووی ئەنەکەسە: گەلی کورد نزیکە لە بەدیهێنانی ئاواتەکانی
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 19 کانوونی دووەم

دکتۆر بورهان غلیون، سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا لەگەڵ دکتۆر بەهات
ئاڤا نیوز
دکتۆر بورهان غلیون، بیرمەندی سووری و سەرۆکی پێشووی ئەنجوومەنی نیشتیمانی سووریا ڕایدەگەیێنێت، ئەمڕۆ هەلومەرج لەبارە بۆ کورد کە لێرەو لەوێ بگات بە دەسەڵاتێکی ئۆتۆنۆمی وەک قۆناغی یەکەم لەسەر ڕێگەی گەیشتن بە یەکخستنەوەی خاکی کوردان لە ئایندەدا. ئاماژە بۆ ئەوەش دەکات ئەمەش پشت دەبەستێت بە بارودۆخ و هۆشیاریی دەستەبژێرانی ئێستا و ئایندەی کورد و لەو بڕوایە دایە گەلی کورد لەسەر ڕاستە ڕێی بەدیهێنانی ئاواتەکانیێتی و هیوا خوازە ئەو ڕێگەیە دوورو درێژ نەبێت.
چیرۆکی سەرەکی: لە یەکەمین ئەڵقەی بەرنامەی: (لەگەڵ دکتۆر بەهات) بیرمەندی سووری دکتۆر بورهان غلیون، تیشکی خستە سەر چەند بابەتێکی فیکری و نەتەوەیی و سیاسی و پرس و ڕۆڵی کورد لە سووریا لە ڕابردوودا و داهاتووی ئەو وڵاتە.
لێدوانی فەرمی: بە گوتەی غلیون کورد لە سووریا گرووپێکی دابڕاوو نەبینراوو کەس نەزان نیین کە گۆشەگیری ناوچەیەکی دیاریکراو بن، بەڵکو ڕۆڵێکی گەورەیان گێڕاوە لە داڕشتنی مێژووی هاوچەرخی سووریادا.
- لەبارەی ئەزموونێکی حوکمڕانی (خۆسەر)یشدا دەڵێت: "بڕوام وابووە کە پێویستە کورد جێگەو پێگەی خۆی لە نەخشەی ئایندەی سووریادا بەدەستبهێنێت. بەڵام پێم گوتن پێویست بوو، باشتر وابوو کە لەڕێی هەڵبژاردنەوە ئیدارەیەکی دیموکراسی پیادەبکەن نەک حوکمی تاکە حیزبی، چونکە گەلانی سووریا بە کورد و عەرەبییەوە، چییتر ئەزموونی تاک حیزبییان پێ قەبوول ناکرێ و بەرگەی ناگرن.
- ئیدارەی تاک حیزبی لە سووریادا ئەزموونێکی بەئازاربووە و بینیمان سەرەنجام بەچی گەیشت، تاک حیزب دەست لە حوکم هەڵناگرێ تا ئەو کاتەی وڵات بە وێرانکردن دەگەێنێت.
- نوێنەرایەتییەک بەبێ هیچ هەڵبژاردنێکی دیموکراسی و بەبێ فرە حیزبی و بەبێ هەبوونی ئازادی، بە بڕوای من ئەمە دوو خاڵی گرنگن کە بوونەتە گرێ لە باکووری سووریادا.
- بێتوانایی ئیدارەی خۆسەر لە یەکخستنی ڕیزەکانی ناوماڵی کورددا، لەتوانایاندا نییە تێگەیشتنێکی ڕاستەقینە لە نێوان دەستەبژێری کوردی سووریادا بهێننە ئاراوە.
- پێویستە ئیدارەی خۆسەر دیموکراتیزە بکرێت، بەو واتایەی کە ئیدارەیەکی هەڵبژێردراو بێت و هەموو دەسەڵاتەکان لەلای تاکە حیزبێک نەبێت.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 28 خولەک لەمەوپێش
عەممار حەکیم: چەکداماڵینی میلیشیاکان داواکارییەکی نیشتمانییە
- هەواڵ
- 48 خولەک لەمەوپێش
دارایی عێراق بۆ هاووڵاتییان: چاوەڕێی دامەزراندن مەبن
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
3 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
18 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
20 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 59 خولەک لەمەوپێش
ئەنجوومەنی ئاسایش سزاکانی سەر ئەحمەد شەرع هەڵدەگرێت
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: ئامادەم سەبارەت بە هەڵگرتنی سزاکانی سەر ئێران گفتوگۆ بکەین
- هەواڵ
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا حەواڵەکارانی پارە لە ئێرانەوە بۆ لوبنان سزا دەدات
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئیسرائیل باشووری لوبنان بۆردومان دەکاتەوە





