نوێترین زانیاریی لەبارەی ئەو خاوەن پێداویستییانەی کە ناویان تۆمار کراوە و مووچەیان بۆ نەبەستراوە
- بزنس
- 20 کانوونی دووەم

وێنەی خاوەن پێداویستییەکی تایبەت
ئاڤا نیوز
هەمواری پڕۆژە یاسای بودجە وەک چارەسەرێک بۆ دابینکردن مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان دادەنرێت، لیژنەی هاوبەشی وەزارەتی کاری هەرێمی کوردستان و عێراق کار لەسەر جێگیرکردنی لە پشکی هەرێمی کوردستان دەکەن.
وێنە گەورەکە: لەماوەی ڕابردوودا شاندی باڵای وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی چوونە بەغدا بەمەبەستی کۆبوونەوە و لێکتێگەیشتن، لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە لیژنەیەکی هاوبەش بۆ جێبەجێکردنی داواکارییەکان پێکبهێنن، لەیەکەم کاریاندا کار لەسەر ئەوە دەکەن مووچە بۆ نزیکەی 14 هەزار کەس جێگیر بکەن.
لێدوانی فەرمی: ئاریان ئەحمەد، وتەبێژی وەزارەتی کار و کاروباری کۆمەڵایەتی بە ئاڤای گوت، " کاری لەپێشینە بۆ جێگیرکردنی مووچەیە بۆ 13 هەزار و 200 خاوەن پێداویستی تایبەتی هەرێمی کوردستان کە ماوەی 12 ساڵە لیژنەیان بینیوە، ئێستا لیژنە هاوبەشەکەی نێوان هەولێر و بەغدا کار لەسەر جێگیرکردنی لە بودجەی 2025 دەکات."
زانیاریی زیاتر: بە گوتەی وتەبێژی وەزارەتی کاری هەرێمی کوردستان، تاوەکو ئێستا لە عێراق مووچەی خاوەن پێداویستییە تایبەتەکان زیاد نەکراوە، لە وەزارەتی دارایش کار لەسەر کەیسەکانیان نەکراوە، بەڵام هەوڵی لیژنە هاوبەشەکە بۆ هاوتاکردنی مووچەکانیان بەردەوامە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- بزنس
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
گواستنەوەی عێراق: گرژییەکان کاریگەری لەسەر کەشتییە نەوتییەکانمان نەبووە