شەش پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەریی ڕادەگەیەنن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 20 کانوونی دووەم

داخستنی دووکان و بازاڕەکان بە هۆی مانگرتنەوە لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان، فۆتۆ - ئەرشیف
ئاڤا نیوز
دژ بە دەرکردنی بڕیاری لە سێدارەدان بۆ دوو خانمی کورد لە لایەن کۆماری ئیسلامی ئێران، شەش پارتی ڕۆژهەڵاتی کوردستان مانگرتنی سەرتاسەری ڕادەگەیەنن.
وێنە گەورەکە: دوای مانەوەی بۆ ماوەی ساڵێک لە زیندان، دیوانی باڵای دادوەری ئێران لە بەرواری 8-1-2025 بڕیاری لەسێدارەدانی بۆ "پەخشان عەزیزی" خانمە چالاکوانی کورد بە تۆمەتی هەبوونی پەیوەندی بە گرووپی "پژاک" دەرکرد، هاوکات بڕیاری لەسێدارەدانی "وەریشە مورادی" خانمە چالاکوانی کورد دراوە بۆ ئەم مەبەستە حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بڕیارە چوارشەممە مانگرتنی سەرتاسەری ڕابگەیێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕایدەگەیێنن:
- لە کاتێکدا هەڵئاوسان و بێکاری و هەژاری و دەیان کێشە ژیانی خەڵکی ئێرانی سەخت کردووە، کۆماری ئیسلامی ئێران لە جیاتی وەڵامدانەوەی داخوازییەکانی خەڵک، سزای لەسێدارەدانی بۆ دەیان چالاکوانی سیاسی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان و سەرانسەری ئێران دەرکردووە.
- بۆ ئەم مەبەستە داوا لە هاووڵاتییانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکەین بەهۆی مەترسیی لەسێدارەدانی "پەخشان عەزیزی" و "وەریشە مورادی"، پێوستە هەنگاوی خێرا و بەپەلە هەڵبگیردرێت لە پێناو ڕزگارکردنیان لە پەتی سێدارە، بۆیە بڕیارماندا ڕۆژی چوارشەممە 22-1-2025 مانگرتنی سەرتاسەریی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان ڕابگەیێنین.
زانیاری زیاتر: هاوکات لەگەڵ بڵاوبوونەوەی خۆپیشاندانەکان دژ بە پەسەندکردنی حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی، لە لایەن تیمی هۆشیارکردنەوە و نەهێشتنی تاوانەوە نامە بۆ ژمارەیەک لە هاووڵاتیانی ئێران نێردراوە، لە نامەکەدا هۆشداری دراوە کە "هەر چالاکییەکی کرداری یان دروستکردنی نائارامی لە بەرژەوەندی هەر گرووپێکی سیاسی، ڕێگەپێدراو نییە و سزای قورسی دەبێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
16 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 59 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەسەرکەوتوویی هێرشمان کردە سەر پێگە ئەتۆمییەکانی ئێران
- هەواڵ
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران هێرشێکی نوێی مووشەکی و درۆنی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکرد