
هۆڵی کۆبوونەوەکانی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
لەسەر داوای سەرۆکی کاتی پەرلەمانی کوردستان، دانیشتنی دیوانی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی کوردستان بە پشتبەستن بە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان دەکرێت و بانگهێشتی فراکسیۆنەکان دەکات بۆ کۆبوونەوە و تەواوکردنی دانیشتنی یەکەم.
وێنە گەورەکە: نزیکەی 50 ڕۆژ بەسەر یەکەم دانیشتینی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان تێدەپەڕێت، هێشتا هەوڵێکی ئەرێنی بۆ یەکلاییکردنەوەی دەستەی سەرۆکایەتیی نابینرێت، سەرۆکی کاتی دانیشتن کە نەوەی نوێیە داوایکردووە ڕۆژی چوارشەممە دانیشتنەکە تەواو بکرێت و دەستەی سەرۆکایەتیی یەکلایی بکرێتەوە.
لێدوانی فەرمی: سامان ئەحمەد، بەڕێوەبەری ڕاگەیاندنی پەرلەمانی کوردستان بۆ ئاڤا ڕایگەیاند، "لەسەر داوای سەرۆکی کاتی پەرلەمان، ڕۆژی چوارشەممە 22-01-2025، پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە بۆ هەڵبژاردنی سەرۆکایەتیی پەرلەمان، بەڵام یەکلایی کردنەوەی ئەو پۆستانە دەکەوێتە سەر ڕێککەوتنی پێشوەختەی لایەنەکان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 2-12-2024 یەکەم دانیشتن کرا، لەو دانیشتنەدا بۆ پۆستەکانی سەرۆک و جێگری سەرۆک و سکرتێری پەرلەمان 16 پەرلەمانتار لە یەکێتی و پارتی و نەوەی نوێ خۆیان کاندید کرد، بەڵام بەهۆی نەبوونی ڕێککەوتنی سیاسی دانیشتنەکە تەواو نەکرا.
پەرلەمانی کوردستان 100 کورسییە، لە دانیشتنی ئەم هەفتەیە پێویستە سەدا 50+1ی پەرلەمانتاران ئامادەبن بۆ ئەوەی ڕێژەیی یاسایی تەواو بکرێت، کاندیدی سەرکەوتووش دەبێت 51 دەنگ بهێنێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 5 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 22 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 33 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






