سەرۆک بارزانی دوای مەزڵووم عەبدی لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

لۆگۆی ئەنەکەسە. گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە گەیشتنە هەولێر و بڕیارە چاویان بە سەرۆک بارزانی بکەوێت، ئەمەش لە چوارچێوەی هەوڵەکانی سەرۆک بارزانی بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا.
وێنە گەورەکە: دوای گۆڕانکارییەکانی سووریا و کەوتنی بەشارد ئەسەد، سەرۆک بارزانی چەندین هەوڵ و دەستپێشخەری بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە کوردییەکانی سووریا هەبووە، بە تایبەت بۆ نزیکبوونەوەی هەسەدە و ئەنەکەسە، لەو چوارچێوەیەشدا دووەمین کۆبوونەوە لەگەڵ شاندی ئەنەکەسە دەکات.
لێدوانی فەرمی: جەدعان عەلی، سەرۆکی نوێنەرایەتیی ئەنەکەسە لە هەرێمی کوردستان بۆ ئاڤا ڕایگەیاند: "شاندی سەرۆکایەتیی ئەنەکەسە گەیشتوونەتە هەولێر بۆ کۆبوونەوە لەگەڵ سەرۆک بارزانی. ئەم سەردانە دوای کۆبوونەوەی نێوان سەرۆک بارزانی و مەزڵووم عەبدی دێت".
ئەمەش بزانە: ئەمە دووەم کۆبوونەوەی سەرۆک بارزانی و شاندی ئەنەکەسە دەبێت لە دوای ڕووخانی ڕژێمی بەشار ئەسەد لە سووریا. ڕۆژی چوارشەممە 8ی کانوونی دووەمی 2025، لە سەلاحەددین سەرۆک مەسعود بارزانی پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کردبوو.
باکگراوند: ڕۆژی 16-1-2025، لە پیرمام کۆبوونەوەیەکی گرنگ و مێژوویی لەبارەی ئایندەی کورد لە سووریا و ناوچەکە بەڕێوەچوو، سەرۆک بارزانی لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە) کۆبووەوە و دوایین بارودۆخی سووریا و ئایندەی کوردیان لەو وڵاتە تاوتوێ کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
- هەواڵ
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامی نەتەنیاهۆ دوای هێرشەکەی ئەمریکا بۆ سەر بنکە ئەتۆمییەکانی ئێران
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت