لە هەڵەبجە زیاتر لە دوو هەزار کەس فەرمانی وەرگرتنی زەوییان هەیە و پێیان نەدراوە
- کوردستان
- 20 کانوونی دووەم

مۆنۆمێنتی شەهیدان لە هەڵەبجە
ئاڤا نیوز
لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە زیاتر لە دوو هەزار سوودمەندنەبوو لە وەرگرتنی زەوی هەن و تیمە هونەرییەکان خەریکی فراوانکردنی سنووری شارەوانین.
لێدوانی فەرمی: ئەندازیار سەلام بیلال، سەرۆکی شارەوانی هەڵەبجە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: قۆناغی یەکەمی دابەشکردنی زەویمان تایبەتکرد بە خانەوادەی شەهیدان و کیمیاباران و سەنگەر، هاوکات بە سێ قۆناغ تەواوی زەوییەکانمان بەسەریاندا دابەشکرد.
لەلایەکی دیکەوە: شارەوانی هەڵەبجە وردبینی بۆ ژمارەی ئەو زەوییانە دەکات کە ئامادەن و دابەشنەکراون، تاوەکو بۆ قۆناغەکانی دووەم و سێیەم ئامادە بکرێن، هاوکات تیمە هونەرییەکان خەریکی ئەوەن لە دەرەوەی سنووری شارەوانی زەوی بۆ زیندانیانی سیاسیی، فەرمانبەران، ئەو چین و توێژانە دابین بکات کە زەوییان پێ نەدراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە سنووری شارەوانی هەڵەبجە دوو هەزار و 325 فەرمان لەبارەی پێدانی زەوی لە 2004 تاوەکو ئێستا جێبەجێ نەکراوە، شارەوانی بە هۆکاری نەبوونی زەویی و هۆکاری دیکە نەیتوانیوە زەوییان پێ بدات.
ئەمەش بزانە: لە شارەوانیی هەڵەبجە هێشتا ناوی نزیکەی هەشت هەزار و 500 کەس ماون و لە وەرگرتنی زەوی سوودمەند نەبوون.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- هەواڵ
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
هەڵوێستی ئێران دوای بۆردوومانکردنی بنکە ئەتۆمییەکانی لەلایەن ئەمریکاوە
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 2 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ: بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران کۆتاییهات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
پاکستان ترەمپ بۆ نۆبڵی ئاشتیی کاندید دەکات
17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت
17 کاتژمێر لەمەوپێش
هەموو شتێک لەبارەی وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران؛ دوای بۆردوومانکردن مەترسییان چەندە؟
20 حوزەیران
پیتاندنی یۆرانیۆمی ئێران کەی ئاشکرا کرا؟
20 حوزەیران
یۆرانیۆم چییە، لە چی دروست دەکرێت و بۆچی هێندە دەگمەنە؟
20 حوزەیران
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
هەژماری فەرمیی بەرهەم ساڵح هاک دەکرێت؛ڕیکلامێکی تێدا بڵاودەکرێتەوە
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق گەورەترین کاروانی هاووڵاتیانی لە کەمپی هۆل دەگەڕێنێتەوە
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
درۆنێكی ئێران لە مەخموور دەكەوێتە خوارەوە
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
جگە لە پێنج شوێن ئینتەرنێتی هەموو کوردستان دەوەستێت