د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق
ئاڤا نیوز
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە سەرۆککۆماری عێراق لە ماڵی کوردستان لە داڤۆس باسی گرنگی پشتبەستن بە کەرتی تایبەت و هاوکاری و هەمانگی لە نێوان حکومەت و کەرتی تایبەتی کرد.
وێنە گەورەکە: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، وتارێکی پێشکەشکرد و پیرۆزبایی دامەزراندنی ماڵی کوردستانی کرد، هاوکات تیشکی خستە سەر گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و پشتبەستنی هاووڵاتییان بەو کەرتە وەک جێگرەوەی مووچەی حکومەت.
لێدوانی فەرمی: د. لەتیف ڕەشید، سەرۆککۆماری عێراق، ڕایگەیاند:
- هیوادارم ئەم ماڵی کوردستانە ببێتە پردێک بۆ بازرگانانی کورد کە پەیوەندی لەگەڵ ئابووری جیهان و بازرگانانی جیهان ببەستن. هاوکات ببێت بەهاندانی کۆمپانیا و بازرگانانی جیهان تاوەکو لە هەرێمی کوردستان وەبەرهێنان بکەن، بۆئەوەی لە داهاتوودا هەرێمی کوردستان بتوانێت ئابوورییەکی بەهێزی هەبێت.
- پێویستە کۆتایی بەو قۆناغە بهێنین کە تەنیا پشت بە مووچە ببەسترێت، کێشەی مووچە تەنیا لە هەرێمی کوردستان نیە، لە عیراق لە 80%ـی بوودجە بۆ مووچە تەرخان دەکرێت، ئەمەش کاریگەری لەسەر حکومەت دروستدەکات، هاوکات ساڵ بۆ ساڵ ڕێژەی مووچەخۆر زیاد دەبێت، چونکە ڕێژەی دانیشتووانی عێراق گەیشتۆتە 45 ملیۆن کەس، لەم ڕێژەیە لە 56%ی دوای ساڵی 2003 لە دایکبوون، بۆیە پێویستە گرنگی بە کەرتی تایبەت بدەین و سەرمایەدارانی کوردیش جگە لە هەرێمی کوردستان لە وڵاتانیش کار بکەن و سوود بە هەرێمی کوردستان بگەیێنن.
- پێویستە ئەو پاڵەپەستۆیەی لەسەر حکومەت هەیە بەهۆی مووچە کەم بکەینەوە، ئەویش بە گرنگیدان بە کەرتی تایبەت و ڕەخساندنی هەلی کار بۆ هاووڵاتییان.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 48 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






