
وێنەی سەرۆک بارزانی و لۆگۆی ئەنەکەسە، گرافیک: ئاڤا
ئاڤا نیوز
بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە، سەرۆک بارزانی لەگەڵ شاندێکی باڵای پێنج کەسی ئەنەکەسە لە هەولێر کۆببێتەوە.
وێنە گەورەکە: دوای کەوتنی دەسەڵاتی بەشار ئەسەد، لە چوارچێوەی سووریای نوێدا سەرۆک بارزانی دەسپێشخەریی بۆ نزیکبوونەوەی لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژئاوای کوردستان دەستپێکرد و جارێک لەگەڵ مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات کۆبوویەوە و ئەمە دووەم جاریشە لەگەڵ شاندێکی ئەنەکەسە کۆ دەبێتەوە.
لێدوانی فەرمی: فەیسەل یوسف، وتەبێژی ئەنەکەسە بە ئاڤا میدیای ڕاگەیاند: "دوێنی ئێوارە گەیشتووینەتە هەولێر، وا بڕیارە ئەمڕۆ لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆ ببینەوە و کۆبوونەوەکەش دوای ئەوە دێت کە نوێنەری سەرۆک بارزانی لە ڕۆژئاوا سەردانی کردین، ئێمە بانگهێشتکراوین بۆ هەولێر و لێکتێگەیشتنێکی باشمان لەسەر پرسی یەکڕێزی کورد هەیە لە ڕۆژئاوا، بە تایبەت دوای کۆبوونەوەکەی سەرۆک بارزانی و مەزڵوم عەبدی".
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی، لە وتارێکدا لە ماڵی کوردستان لە داڤۆسی سویسرا: سەرۆک بارزانی ڕۆڵی لە نزیککردنەوەی لایەنەکانی ڕۆژئاوای کوردستان هەیە و هیوادارین لایەنەکان بگەنە ئەنجامێک لەگەڵ دەسەڵاتی نوێی سووریا.
باکگراوند: ڕۆژی چوارشەممە 8ی 1ی 2025، سەرۆک بارزانی لە سەڵاحەددین پێشوازی لە شاندێکی سەرکردایەتیی ئەنەکەسە کرد، بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی بارەگای بارزانیش لە دیدارەکەدا بیروڕا لەبارەی دوایین پێشهات و گۆڕانکارییەکانی سووریا و هەروەها هەڵوێستی لایەنە کوردییەکان لە گۆڕانکارییەکانی ئەم دواییە ئاڵوگۆڕ کرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 12 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
21 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 16 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






