خانەنشینانی سەربازی یەکەکانی 70 و 80 مووچەی چوار مانگ بەیەکەوە وەردەگرن
- بزنس
- 21 کانوونی دووەم
لۆگۆی یەکەی 70 ، گرافیک: ئاڤا نیوز
ئاڤا نیوز
زیاتر سێ هەزار خانەنشینی سەربازی یەکەکانی 70 و 80 ماوەی چوار مانگە مووچەیان وەرنەگرتووە لە ڕێگەی ئاڤاوە داوا دەکەن سۆراخێکیان بۆ بکرێت و هۆکارەکەی دیار بکرێت، ئێمەش بەدواداچوونمان کردووە و هەواڵێ خۆشمان بۆ هێناون.
وێنە گەورەکە: ماوەی ڕابردوو چەند جارێک خانەنشینانی یەکەی 70 خۆپیشاندانیان کرد و داوای دابینکردنی مووچەکانیان دەکرد، وەزارەتی دارایی هۆکاری کێشەکەی دەگەڕاندەوە بۆ نەبوونی دۆسیەی ئەو خانەنشینانە لە بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ژمێرکاری و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی خانەنشینی وەزارەت، لەکاتێکدا ساڵی 2015 بە نووسراوی فەرمی وەزارەتی دارایی داوای لە وەزارەتی پێشمەرگە کردووە دۆسیەکانی ئەو خانەنشینانەیان بۆ بنێرن، ئێستا دۆسییەکانیان تەواوبوون دەگوازرێتەوە ئیدی لە وەزارەتی دارایی مووچەکانیان وەردەگرن.
زانیاریی بەدەستهاتوو: ئەو خانەنشینانە لە داواکارییەکانیاندا دەڵێن: "مووچەی مانەگەکانی 10 و 11ـەمان وەرنەگرتووە سەردانی خانەنشینی یەکەکانمان کردووە هیچ وەڵامێکمان دەسنەکەوتووە، دەمێکیشە مامەڵەی گواستنەوەی دۆسییەکانمان تەواوکردووە و هیچ کێشەیەک لە مامەڵە فەرمییەکان و فایلەکانماندا نییە".
لێدوانی فەرمی: خانەنشینی یەکەی 70 کرد و بە ئاڤای ڕاگەیاند، "لە مانگی 8ـی ساڵی 2024 ـەوە بڕیاری گواستنەوەی دۆسیەی ئەو خانەنشینانە دراوە و سەرووی سێ هەزار کەسن و یەکەکانی 70 و 80 تێکەڵن ئالیاتی گواستنەوەیان بۆ سەر وەزارەتی دارایی کاتێکی زۆری دەوێت.
ئەوەشی خستەڕوو کە هۆکاری خەرجنەکردنی مووچەکانیان، "بەڵام لەمانگی دووەوە سەرجەم ئەو مووچانەی وەریاننەگرتووە خەرجدەکرێت واتا ئەو مووچانە بەیەکەوە وەردەگرن".
زانیاریی زیاتر: ئەو خانەنشینانەی مووچەی مانگەکانی 10 و 11 ساڵی ڕابردوویان وەرنەگرتووە چارەنووسی مانگەکانی 12 و یەکیش هی هەموو مووچەخۆران نادیارە، واتا ئەگەر ئەو دووەش نەفەوتێت چوار مووچە بەیەکەوە وەردەگرن.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 9 خولەک لەمەوپێش
ماوەی بانگەشەی هەڵبژاردن كۆتایی دێت
- عێراق
- 25 خولەک لەمەوپێش
یەکەم گەشتی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی مووسڵ دەستیپێکرد
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
7 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
22 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
6 تشرینی دووەم
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
6 تشرینی دووەم

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
6 تشرینی دووەم






