پەیامێک لە سەرۆک بارزانییەوە لەبارەی پەسەندکردنی یاسایەک لە بەرژەوەندی کوردانی ماددەی 140
- کوردستان
- 21 کانوونی دووەم

سەرۆک مەسعود بارزانی
ئاڤا نیوز
سەرۆك بارزانی پەیامێكی سەبارەت بە دەنگدان لەسەر پڕۆژەیاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە، پەیامێكی بڵاوكردەوە.
چیرۆكی سەرەكی: لە دانیشتنی ئەمڕۆی پەرلەمانی عێراقدا پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە، خرایە دەنگدانەوە و دەنگی پێویستی بەدەستهێنا، بەجێبەجێكردنی ئەو یاسایە لەمەودوا زەویوزاری كوردانی ناوچەی كوردستانییەكانی دەرەوەی ئیدارەی هەرێم پارێزراو دەبێت، ئەو زەوییانەشی لەلایەن عەرەبی هاوردەوە داگیركراون دەبێت بگەڕێندرێنەوە بۆ خاوەنە كوردەكانیان، جگە لە كورد توركمانی ناوچەكەش سوودمەندی جێبەجێكردنی یاساكە دەبن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆك بارزانی ڕایگەیاند: دوای ماوەیەکی زۆر لە ڕووخانی ڕژێمی پێشووی عێراق، سەرئەنجام ئەمڕۆ ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لە هەنگاوێكی گرنگدا دەنگی بە "پڕۆژە یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەكانی ئەنجوومەنی سەركردایەتیی بەعسی هەڵوەشاوە" دا كە تایبەتە بە گەڕانەوەی زەوی و زار بۆ خاوەنە ڕەسەنەكانیان.
سەرۆك بارزانی ڕاشیگەیاند:-
- ئەو بڕیارە لە شوێن خۆیەتی و گەڕانەوەی مافە بۆ خاوەن ماف، بەم بۆنەیەوە دەستخۆشی لە سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فڕاكسیۆنە كوردستانییەكان و سەرجەم ئەو لایەنانە دەكەم كە ڕۆڵیان لە تێپەڕاندن و پەسەندكردنی ئەو پڕۆژە یاسایە هەبووە و سوپاسیان دەكەم.
- هیوادارم ئەمە دەستپێكێك بێت بۆ ڕاستكردنەوەی هەموو ئەو هەڵە و ناڕاستیانە كە لەدژی بەرژەوەندیی هاووڵاتیانی عێراق بە درێژایی مێژووی دەوڵەتی عێراق ئەنجام دراوە.
لەلایەكی دیكەوە: دوای دەنگدان بە پرۆژە یاسایەكە شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆکی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ڕایگەیاند: سوپاس بۆ خودای گەورە سەرکەوتین، دوای 50 ساڵ لە داگیرکاری و 20 ساڵ لە ڕووخانی ڕژێمی بەعس، پرۆژە یاسای گەڕانەوەی زەوییەکان دەنگی لەسەر درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە
- جیهان
- 50 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
5 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
20 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- کوردستان
- 6 خولەک لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی پلانی داهاتووی پارتی ئاشکرا کرد
- هەواڵ
- 12 خولەک لەمەوپێش
چەند پەیامێکی خێرا لە سەرۆک بارزانییەوە






