مەکتەبی سیاسیی پارتی: هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعس هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

وێنەی دانیشتنی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق لەگەڵ لۆگۆی پارتی دیموکراتی کوردستان، گرافیک - ئاڤا میدیا
ئاڤا نیوز
دەنگدان و پەسەندکردنی یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان، کوردەکانی دڵخۆش کرد.
چیرۆکی سەرەکی: بەهۆی هەوڵ و کۆششی ئەندامانی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کورد لە پەرلەمانی عێراق، زەوی زاری هاووڵاتییانی کوردی ڕەسەن لە پارێزگای کەرکووک گەڕایەوە، کە پێشتر بە بڕیار و یاسای حزبی بەعس زەویەکانی کورد لەسەر عەرەبەکان تاپۆکرا بوو .
ڕاگەیێنراوی فەرمی: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە ڕاگەیێنراوێکدا ڕایگەیاند: دەنگدان و پەسەندکردنی (یاسای هەڵوەشاندنەوەی بڕیارەکانی بەعسی هەڵوەشاوە) لەلایەن ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراقی فیدراڵ و گەڕاندنەوەی زەوی و زارە زەوتکراوەکان بۆ خاوەنە ڕەسەنەکانیان هەنگاوێکی گرنگ و پێویست بوو.
زانیاریی زیاتر: مەکتەبی سیاسیی پارتی دیموکراتی کوردستان دەستخۆشی لە نوێنەرانی پارتی لە ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق و فراکسیۆنە کوردستانییەکان دەکات کە ڕۆڵی کوردستانیانە و نیشتمانیانەیان بینی، هاوکات ڕۆڵی ئەو هێز و لایەنانە بەرز دەنرخێنێت لە تێپەڕاندنی ئەو پڕۆژە یاسایە بە ئامانجی گەڕاندنەوەی ماف بۆ خاوەن ماف و چارەسەرکردنی غەدرێکی دەیان ساڵە کە بەرامبەر کورد و تورکمانی شاری کەرکووک کراوە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە دانیشتنی دوێنێی پەرلەمانی عێراق دەنگ بە پرۆژە یاسای گەڕاندنەوەی خاوەندارێتیی موڵک و ماڵی داگیرکراو بە فەرمانی ئەنجوومەنی ناسراو بە "قیادەی سەورە"ــی هەڵوەشاوە درا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 23 خولەک لەمەوپێش
لە ڕووداوێکدا، شەش کۆچبەر لە بولگاریا گیانیان لەدەست دا
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 40 خولەک لەمەوپێش
ئیسرائیل ژمارەی سەربازانی یەدەگ کەم دەکاتەوە
- جیهان
- 51 خولەک لەمەوپێش
لە مزگەوتێکی ئەندەنووسیا تەقینەوەیەک ڕووی دا
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
4 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
19 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
21 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
22 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
22 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە






