
دیمەنی باڵەخانەی پەرلەمانی کوردستان
ئاڤا نیوز
بەهۆی تەواونەبوونی نیسابی یاسایی ئامادەبووان، کۆبوونەوەی پەرلەمانی کوردستان هەڵوەشایەوە، سەرۆکی کاتیش دەستبەرداری پۆستەکەی بوو.
وێنە گەورەکە: ئەمڕۆ چوار شەممە 22- 1- 2025 دوای بانگهێشتی سەرۆکی کاتی پەرلەمان، بەشێک لە پەرلەمانتاران چوونە هۆڵەکانی پەرلەمان تاوەکو هەڵبژاردن بۆ دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان بکرێت بەڵام تەنیا 26 پەرلەمانتار بەشدار بوون ئەمەش ڕێژەی ڕەهای پڕنەکردەوە، کۆبوونەوەکە هەڵوەشایەوە.
لێدوانی فەرمی: محەممەد سلێمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان لە کۆنفرانسێکی ڕۆژنامەوانیدا، ڕایگەیاند: وەک ناڕازەیەتییەک لە بەرانبەر هەڵنەبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتی، دەستبەرداری پۆستە کاتییەکەی بوو.
زانیاریی زیاتر: بە گوێرەی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی کوردستان، ئەگەر بەتەمەنترین پەرلەمانتار بە دەنگی زۆرینەی پەرلەمانتاران، دەستبەرداری پۆستی سەرۆکی کاتیی پەرلەمان بوو، دووەم بەتەمەنترین پەرلەمانتار سەرۆکایەتیی دانیشتنەکان دەکات تاوەکوو دەستەی سەرۆکایەتی هەڵدەبژێردرێت، بەم پێیەش لەم خولەی پەرلەماندا ئازاد محەممەد ئەمین، ئەندامی فراکسیۆنی یەکێتی دەبێتە سەرۆکی کاتیی پەرلەمان.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی سێشەممە 21-01-2025، محەممەد سلێمان، سەرۆکی کاتیی پەرلەمان لە یاداشتێکدا داوای لە پەرلەمانتاران کرد، کاتژمێر 11:00ـی پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ چوارشەممە، 22-01-2025، لە هۆڵی پەرلەمان ئامادە ببن بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان.
زانیاریی بەدەستهاتوو: بە پێی زانیارییەکانی ئاڤا، تائێستا هیچ ڕێککەوتنێک لەنێوان لایەنە سیاسییەکان بۆ هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆکایەتیی پەرلەمان نەکراوە، هەر چەندە بڕیار بوو لە یەکەمین کۆبوونەوەدا، دەستەی سەرۆکایەتی هەڵبژێردرێت، بەڵام بەهۆی تەواونەبوونی ڕێژەی یاسایی ڕەهای ئامادەبووان، کۆبوونەوەکە بۆ کاتێکی نادیار هەڵگیرا.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
19 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
19 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت





