سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و شازادەی جێنشینی ئوردن بارودۆخی سووریا تاوتوێ دەکەن
- کوردستان
- 22 کانوونی دووەم

سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی و حوسێن بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن
ئاڤا نیوز
لەمیانەی کۆبوونەوە بەردەوامەکانی لە داڤۆس لە سویسرا، سەرکوەزیران مەسرور بارزانی لەگەڵ حوسێن بن عەبدوڵڵا، شازادەی جێنشینی ئوردن کۆبووەوە و چەند پرسێکیان تاوتوێ کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، شازادەی جێنشینی ئوردن، ئاماژەی بە پەیوەندیی دۆستانە و لەمێژینەی نێوان هەرێمی کوردستان و شانشینی ئوردنی کرد، ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پەرەپێدانی پەیوەندیی دوولایەنە لە هەموو بوارەکاندا دەربڕی.
لەلایەکی دیکەوە: سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سوپاسی پشتیوانیی بەردەوامیی ئوردن و شا عەبدوڵلای کرد کە لە قۆناخە جیاکاندا پشتگیریی هەرێمی کوردستانیان کردووە.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکەدا، گۆڕانکاری و پەرەسەندنەکانی بارودۆخی سووریا تاوتوێ کرا، جەخت لە پاراستنی ئاشتی، سەقامگیری و مافی گشت پێکهاتەکانی ئەو وڵاتە کرایەوە.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- فۆتۆستۆری
- 40 خولەک لەمەوپێش
گوڵە جەهەنەمی مۆر کۆڵانەکانی هەڵەبجەی جوانتر کردووە
- هەواڵ
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ

لەسەر شەقامێکی گشتیی گێچەڵ بە سەرۆکی مەکسیک دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش

نەتەوەیەکگرتووەکان: ساڵی 2025 یەکێک دەبێت لە سێ گەرمترین ساڵەکانی مێژوو
16 کاتژمێر لەمەوپێش

دووکانێکی ساردەمەنی لە دەربەندیخان وێنەی کڕیارانی هەڵدەواسێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەڵگە فیلمی 'ژیان دوای ئازادی' لە فێستیڤاڵی EAFF نمایش کرا
18 کاتژمێر لەمەوپێش

فێستیڤاڵی زەیتوون لە کۆیە بەڕێوەدەچێت
18 کاتژمێر لەمەوپێش
- هەواڵ
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
مامۆستایێکی زانکۆ لە گەڵای هەڵوەریو تابلۆی سرووشتی دروست دەکات
- هەواڵ
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: گێژاوێک لە هێزی چەکداری و چەندین دەوڵەتۆکە لە عێراقدا هەیە
- کوردستان
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی: نابێت دۆخی کوردستان بەمشێوەیە بەردەوام بێت






